Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 10:25 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

25 ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “من پێم وتن به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن. ئه‌و كارانه‌ی به‌ ناوی باوكمه‌وه‌ ده‌یكه‌م، گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

25 عیسا وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن بەڵام باوەڕ ناکەن. ئەو کارانەی بە ناوی باوکمەوە دەیکەم، شایەتیم بۆ دەدەن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 10:25
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یكه‌م، ئێوه‌ باوه‌ڕیشم پێ ناهێنن، باوه‌ڕ به‌و كارانه‌ بهێنن، تاكو بزانن و باوه‌ڕ بهێنن كه‌ باوک له‌ مندایه‌ و منیش له‌ باوكدام”.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ببێت، من هه‌م”.


بڕوام پێ بكه‌ن كه‌ من له‌ باوكدام و باوكیش له‌ مندایه‌، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه‌ باوه‌ڕ بكه‌ن.


جا ئێمه‌ چۆن ده‌رباز بین ئه‌گه‌ر ڕزگارییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ پشتگوێ بخه‌ین؟ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار په‌روه‌ردگار باسی فه‌رمووه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بیستیان بۆمان چه‌سپا،


چۆن خودا به‌ ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵی بوو.


ئیشۆع له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كانی زۆر په‌رجوی دیكه‌ی كرد كه‌ له‌م په‌رتووكه‌دا نه‌نووسراوه‌.


هه‌رچه‌نده‌ زۆر په‌رجوی له‌به‌رده‌میان كرد، باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا،


بۆیه‌ كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان سه‌نهه‌دریمیان كۆكرده‌وه‌. وتیان: “چی بكه‌ین؟ چونكه‌ ئه‌م پیاوه‌ په‌رجوی زۆر ده‌كات.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “زۆر كاری چاكم له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ پیشاندان، به‌هۆی كامیانه‌وه‌ به‌ردبارانم ده‌كه‌ن؟”


بۆیه‌ پێم وتن: له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ باوه‌ڕ نه‌هێنن كه‌ من ئه‌وم، له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن”.


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


زۆر له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ش باوه‌ڕیان پێی هێنا و وتیان: “ئایا كاتێ مه‌سیح دێت، په‌رجوی زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌مه‌ كردوویه‌تی؟”.


به‌ شه‌و هاته‌ لای ئیشۆع و پێی وت: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ئامۆژگارێكی له‌لای خوداوه‌ هاتوویت، چونكه‌ كه‌س ناتوانێت ئه‌و نیشانانه‌ بكات كه‌ تۆ ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر خودای له‌گه‌ڵ نه‌بێت”.


پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ له‌م قسانه‌ بگرن: ئیشۆعی ناسڕه‌تی پیاوێكه‌ بۆتان سه‌لمێندرا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجو كه‌ خودا له‌ نێو ئێوه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجامی دا، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن.


ئه‌وڕاهه‌می باوكتان دڵشاد بوو كه‌ ڕۆژی من ببینێت، جا بینی و دڵخۆش بوو”.


ئه‌گه‌ر كاره‌كانی باوكم ناكه‌م، باوه‌ڕم پێ مه‌هێنن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ