14 به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم. هی خۆم ده‌ناسم و هی خۆشم ده‌مناسن،
14 «منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن،
چونكه په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.
منم شوانی دڵسۆز. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی بۆ كاوڕه‌كانی به‌خت ده‌كات.
به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه به كرێ گیراوه و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه.
كاوڕه‌كانم گوێ له ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوامده‌كه‌ون،
ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه: كه تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته.
چونكه ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به ڕه‌وا زانییان له تۆوه ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه تۆ منت ناردووه.
چونكه خودا كه فه‌رمووی: “با له تاریكی‌دا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه”، ئه‌و له دڵماندا دره‌وشایه‌وه، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.
داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له ناسینی خۆی بداتێ.
تاكو ئه‌م خۆشویستنه بناسن كه سه‌رووی زانینه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له هه‌موو پڕییه‌تی خودا.
له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه ده‌زانم باوه‌ڕم به كێ هێناوه، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه.
به‌ڵام بناغه تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره، با له به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه”.
ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه.
ئاگام له كرداره‌كانت هه‌یه و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه. ده‌ست به ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه.
ئاگام له كردار و خۆشویستن و ڕاژه و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن.
ئاگادارم له كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه نا‌توانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه كه خۆیان به په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به درۆزن ده‌رچوون،
ئاگام له كردار و ته‌نگانه و هه‌ژاریته، هه‌رچه‌نده تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو له كه‌نیشتی شه‌یتاندان.
هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سه‌ردس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕووحی خودا و حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ به ناو زیندوویت، به‌ڵام مردوویت.
ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ نه سارد و نه گه‌رمیت. خۆزگه سارد یان گه‌رم بووای.
ئاگام له كرداره‌كانته. ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت داناوه و كه‌س ناتوانێت دایبخات. چونكه هێزێكی كه‌مت هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی من ده‌پارێزیت، نكۆڵیت له ناوی من نه‌كرد.