4 ژیان له ئه‌ودا بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكیی مرۆڤ بوو،
4 وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو،
ئه‌وانه‌ی كه پشت به سامانیان ده‌به‌ستن، شانازی به زۆریی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟
چونكه په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له چاكه ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه.
ئه‌و گه‌له‌ی له تاریكی‌دا دانیشتووه، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات}.
تا ئاشكراكردنی ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان و شكۆمه‌ندی بێت بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆت”.
ئیشۆع پێی فه‌رموو: “منم هه‌ستانه‌وه و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه.
ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕووناكییه‌كه كاتێكی كه‌م له‌گه‌ڵتانه. ئینجا تا ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌كه‌تان هه‌یه ڕێ بكه‌ن نه‌وه‌ک تاریكیتان به‌سه‌ردا بێت. ئه‌وه‌ی به تاریكی‌دا ڕێ ده‌كات نازانێ بۆ كوێ ده‌ڕوات.
من وه‌ک ڕووناكی هاتوومه‌ته جیهان، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕم پێ بهێنێت له تاریكی‌دا نه‌مێنێته‌وه.
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوک به‌هۆی منه‌وه نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه: ڕووناكییه‌كه هاته جیهان و خه‌ڵک تاریكییان له ڕووناكییه‌كه زیاتر خۆش‌ویست، چونكه كرده‌وه‌كانیان خراپ بوو.
چونكه وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه و زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه.
چونكه وه‌ک باوک ژیانی له خۆیدا هه‌یه، به ڕۆڵه‌شی داوه ژیانی له خۆیدا هه‌بێت.
دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به تاریكی‌دا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.
ئه‌وه‌نده‌ی له جیهاندام، منم ڕووناكیی جیهان”.
كه مه‌سیحه‌كه ئازار بچێژێت، یه‌كه‌می هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان بێت، خه‌ریكه ڕووناكی بۆ گه‌له‌كه و نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت”.
ئاواش نووسراوه: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه}.
چونكه هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه. بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه”.
كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانمانه، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكدا بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێی‌بوو، ئه‌وه‌ی به چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان پێی كه‌وت، سه‌باره‌ت به وشه‌ی ژیان
ژیانه‌كه ده‌ركه‌وت، ژیانی جاویدانیمان بینی و گه‌واهیی ده‌ده‌ین و بۆتانی ڕاده‌گه‌یێنین، ئه‌وه‌ی له‌لای باوک بوو و بۆمان ده‌ركه‌وت
ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له ڕۆڵه‌كه‌یدایه.
پاشان فریشته‌كه ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه، له ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه و
“من ئیشۆعم، فریشته‌كه‌ی خۆم نارد تاكو به‌م شتانه گه‌واهیی بۆ وارگه‌كان بده‌م. من له ڕه‌گ و نه‌وه‌ی داویدم، هه‌ساره‌ی پرشنگداری به‌یانی”.