34 خۆم بینیم و گه‌واهیم دا كه ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”.
34 خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە.»
من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت.
له باوكمه‌وه هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه و ئه‌وه نه‌بێ كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.
شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.
كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به سێبه‌ریان و ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!”
به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ بوو. جا كاهینانی باڵا وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “سوێندت ده‌ده‌م به خودای زیندوو، پێمان بڵێ، تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی خودا؟”.
ده‌یانووت: “ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگا و بنیادنه‌ره‌وه‌ی له سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بكه! ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای، له خاچه‌كه دابه‌زه!”
پشتی به خودا به‌ست، با ئێستا ڕزگاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌می ده‌وێت! چونكه وتی: من ڕۆڵه‌ی خودام!”.
به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به ڕاستی ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودا بوو!”
ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم”.
تاقیكه‌ره‌وه لێی هاته پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه ببنه نان”.
پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، خۆت هه‌ڵده خواره‌وه. چونكه نووسراوه: {فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، تا له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت له به‌ردێک بدات}”.
هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟”
سه‌ره‌تای موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا.
ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه هات: “تۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمی، به تۆوه دڵشادم”.
فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایه‌ی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت.
ڕووحی پارسا له شێوه‌ی جه‌سته وه‌ک كۆترێک له‌سه‌ری نیشته‌وه، ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه هات و فه‌رمووی: “تۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمی، به تۆوه دڵشادم”.
هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه، ڕۆڵه‌ی تاقانه، ئه‌وه‌ی له باوه‌شی باوكدایه، ئه‌و ده‌ریخست.
نه‌تنیئێل وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت! تۆ پاشای ئیسڕائیلیت!”
من و باوک یه‌كین”.
چۆن ئه‌وه‌ی كه باوک پارسا‌ی كردووه و بۆ جیهانی ناردووه ده‌ڵێن: كفر ده‌كات، چونكه وتم: ڕۆڵه‌ی خودام؟
پێی وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م. باوه‌ڕم هێناوه كه تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای، ئه‌وه‌ی بۆ جیهان دێت”.
جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ته‌وراتمان هه‌یه. به‌گوێره‌ی ته‌وراتمان ده‌بێت بمرێت، چونكه خۆی كردووه‌ته ڕۆڵه‌ی خودا”.
تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!”
به‌ڵام ئه‌مانه‌ی نووسراون تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه ئیشۆع مه‌سیحه، ڕۆڵه‌ی خودایه، تاكو به باوه‌ڕهێنان به ناوی ئه‌و ژیانتان هه‌بێت.
ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێنا و زانیمان كه تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو”.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕووحی پارسایێتی به هێزه‌وه ڕۆڵه‌ی خودا دیاری كرا، به هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
چونكه ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا، كه به‌هۆی من و شیلاو تیماتیئوس له‌نێوتاندا ڕاگه‌یێندرا، به‌ڵێ و نه‌خێر نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ودا هه‌ر به‌ڵێ بووه.
بێ باوک و دایک، بێ ڕه‌چه‌ڵه‌كه، بێ سه‌ره‌تای ڕۆژان و پایانی ژیان، به‌ڵكو وه‌ک ڕۆڵه‌ی خودا وایه، تاهه‌تایه به كاهین ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر كه‌سێک نكۆڵی له ڕۆڵه بكات باوكه‌كه‌ی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به ڕۆڵه بنێت باوكه‌كه‌شی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی گوناه بكات له ئیبلیسه، چونكه ئیبلیس له سه‌ره‌تاوه گوناهی كرده‌وه. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه.
به‌مه خۆشویستنی خودا له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وت: خودا ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی نارده جیهان تاكو به‌هۆیه‌وه بژین.
ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه.
هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه. ئه‌وه‌ی له فێركردنه‌كه جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه.
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی تیئۆتیڕا، بنووسه: “ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگره و پێیه‌كانی وه‌ک مسی خاوێنه، ده‌فه‌رمووێ: