27 ئه‌و دوای من دێت، من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه”.
27 ئەو لەدوای من دێت، من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.»
من بۆ تۆبه‌كردن به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له من به‌هێزتره، شایسته‌ی ئه‌وه نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.
بانگه‌وازی ده‌كرد، ده‌یووت: “له‌دوای من، له‌من به‌هێزتر دێت، من شایانی ئه‌وه نیم بچه‌مێمه‌وه و ئاوه‌زێنه‌ی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه.
یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه و وتی: “من به ئاوتان عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک دێت له من به‌هێزتره، ئه‌وه‌ی من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.
یوخه‌ننه‌ن گه‌واهیی بۆ دا، هاواری كرد و وتی: “ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه وتم: ئه‌وه‌ی دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه له‌پێش من بووه”.
ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه باسم كرد، پیاوێک دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه پێش من بووه.
زۆر كه‌س هاتنه لای و وتیان: “یوخه‌ننه‌ن هیچ په‌رجوێكی نه‌كرد، به‌ڵام هه‌رچی یوخه‌ننه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌مه وتی ڕاست بوو”.
كاتێ یوخه‌ننه‌ن كۆششه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد، وتی: واده‌زانن من كێم؟ من ئه‌و نیم. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی دوای من دێت، ئه‌وه‌ی من شایانی ئه‌وه نیم سۆله‌كانی پێی بكه‌مه‌وه.
پۆڵۆس وتی: “عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن عه‌مادكردنی تۆبه‌كردن بوو، به گه‌لی ده‌ووت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واتا به ئیشۆعی مه‌سیح”.