16 هه‌موومان له پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت.
16 لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە،
له هێزێكه‌وه ده‌چنه هێزێكی دیكه. تاكو هه‌ریه‌ک له‌به‌رده‌م خودا له سیهیۆن ده‌ربكه‌وێت.
وه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت و بۆی زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.
من بۆ تۆبه‌كردن به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له من به‌هێزتره، شایسته‌ی ئه‌وه نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.
به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن نه‌یهێشت و فه‌رمووی: “من پێویستیمه له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ عه‌ماد بكرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟”
چونكه من ده‌م و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ كه هه‌موو به‌رهه‌ڵسكارانتان نه‌توانن به‌رگری بكه‌ن و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه.
چونكه ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به فه‌رمووده‌ی خودا ده‌دوێت، چونكه خودا بێ ئه‌ندازه ڕووح ده‌دات.
چونكه ئه‌گه‌ر به هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به كه‌سێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه.
به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.
به‌ڵام ته‌ورات هات تاكو گوناه زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه زۆر بوو، به‌خشش زۆر زیاتر بوو،
به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه.
كه له‌شییه‌تی، پڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له هه‌موو شتێك‌دا پڕ ده‌كات.
تاكو ئه‌م خۆشویستنه بناسن كه سه‌رووی زانینه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له هه‌موو پڕییه‌تی خودا.
چونكه خودا خۆشحاڵ بوو به هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،
له ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانین شاردراوه‌ته‌وه.
ده‌گه‌ڕان چ دۆخێک یان چ كاتێكه ڕووحی مه‌سیح دیاری ده‌كات كه تیایاندایه، زوو گه‌واهییان داوه بۆ ئازاره‌كانی مه‌سیح و ئه‌و شكۆمه‌ندیانه‌ی دوای دێت.
به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.