10 ئه‌و له جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی.
10 ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی.
له باوكمه‌وه هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه و ئه‌وه نه‌بێ كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.
بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی په‌سه‌ندیان نه‌كرد.
هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه، ڕۆڵه‌ی تاقانه، ئه‌وه‌ی له باوه‌شی باوكدایه، ئه‌و ده‌ریخست.
هه‌موو شتێک به‌و به‌دیهات، بێ ئه‌و هیچ شتێک به‌دی نه‌هاتووه له‌وانه‌ی كه به‌دیهاتوون.
ڕووناكیه‌كه‌ش له تاریكی‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه و تاریكییه‌كه تێی نه‌گه‌یشت.
باوكی چاک، جیهان تۆ ناناسێت، به‌ڵام من تۆ ده‌ناسم، ئه‌مانیش ده‌زانن تۆ منت ناردووه.
جا ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “تا ئێستا باوكم كارده‌كات، منیش كار ده‌كه‌م”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به بێ گه‌واهیی نه‌هێشته‌وه، چاكه ده‌كات، له ئاسمانه‌وه باران و وه‌رزی به‌روبووممان ده‌داتێ و دڵمان له خواردن و له شادی تێر ده‌كات”.
چونكه كه جیهان له دانایی خودادا خودایان به دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆش‌بوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه به گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.
هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره نه‌یانده‌زانی، چونكه ئه‌گه‌ر بیانزانایه، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا.
به‌ڵام ئێمه ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه: باوک، كه هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه: ئیشۆعی مه‌سیح، كه هه‌موو شتێك به ئه‌وه و ئێمه‌ش به ئه‌وین.
چونكه به‌و هه‌موو شتێک ئافرێندرا: له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و ئافرێندران.
به باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین كه گه‌ردوون به وشه‌ی خودا ئافریده كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نه‌هاتۆته‌كایه‌وه.
بڕوانن باوک چ خۆشو‌یستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه جیهان نامانناسێت، چونكه ئه‌وی نه‌ناسیوه.