3 ده‌زانن ئه‌زموونی باوه‌ڕتان دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات.
3 چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات.
چونكه پێویستیتان به دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه، تاكو كه به خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
به هه‌موو هێزێک به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژیه‌ک، به شادییه‌وه
تاكو سه‌لماندنی باوه‌ڕتان كه له زێڕی له‌ناوچوو نرخدارتره، كه‌وا به ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه، بۆ ستایش و ڕێز وشكۆ بێت له ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحدا.
ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون.
چونكه ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه لێ دێته كایه‌وه.
چونكه هه‌رچی له‌پێشا نووسراوه، بۆ فێربوونمان نووسراوه، تاكو به دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌واییكردنی نووسراوه‌كان هیوامان هه‌بێت.
بۆ زانین خۆڕاگرتن، بۆ خۆڕاگرتن دانبه‌خۆداگرتن، بۆ دانبه‌خۆداگرتن خواترسی،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه بینراو نییه، ئه‌وا به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
بۆیه، ئێمه به هه‌ورێكی گه‌واهیده‌رانی ئاوا گه‌وره ده‌وره دراوین، با هه‌موو بارگرانییه‌ک و ئه‌و گوناهانه‌ی وا ده‌وری داوین به ئاسانی بخه‌ینه لایه‌ک و به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له‌و پێشبڕكێیه ڕابكه‌ین كه له‌پێشمان دانراوه.
په‌روه‌ردگاریش بۆ خۆشویستنی خودا و دانبه‌خۆداگرتنی مه‌سیح ئاراسته‌ی دڵتان ده‌كات.
ته‌نانه‌ت ئێمه به خۆمان له وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له هه‌موو چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه‌یه‌ک كه به‌رگه‌ی ده‌گرن.
ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.
به خۆڕاگرتنتان خۆتان ده‌به‌نه‌وه.
تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه به باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.