32 ئه‌مه نهێنییه‌كی مه‌زنه، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و وارگه ده‌كه‌م.
32 ئەمە نهێنییەکی گەورەیە، بەڵام من باسی مەسیح و کڵێسا دەکەم.
بووک بۆ زاوایه، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه ڕاوه‌ستاوه و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته ئه‌م خۆشییه‌م هاته دی.
دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه، چونكه له یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م.
“بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته”.
ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت.
نوێژ بۆ منیش بكه‌ن تاكو هه‌ر كاتێ زارم ده‌كه‌مه‌وه قسه‌م بدرێتێ، ئاشكرا نهێنیی ئینجیل ڕابگه‌یێنم،
تاكو له خۆشویستندا دڵنه‌وایی بكرێن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی له تێگه‌یشتنی ته‌واو، تاكو نهێنیی خودای باوک و مه‌سیح بناسن،
به دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه: خودا له له‌شدا ده‌ركه‌وت، له ڕووح‌دا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه.
ڕاژه‌وانانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، دوو زمان نه‌بن، مه‌ی زۆر نه‌خۆنه‌وه، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بن،
من یوخه‌ننه‌ن، شاره پارسا‌كه‌ش، یروشلایمی نوێم بینی له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه ده‌هاته خواره‌وه، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه بۆ زاواكه‌ی ئاماده‌كراو.