26 تاكو پارسا‌ی بكات و به شوشتنی به ئاو به وشه بێگه‌ردی بكاته‌وه،
26 تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە،
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی خۆی شوشتبێت ته‌نها پێویستی به پێ شوشتن هه‌یه، هه‌مووی بێگه‌رده. ئێوه‌ش بێگه‌ردن به‌ڵام هه‌مووتان نا”.
ئێوه ئێستا به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆم كردن پاكن.
به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه قوتابیی من.
ئێستاش ده‌زانن هه‌رچییه‌كت پێم داوه له خۆته‌وه‌یه.
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاو و له ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا.
ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته عه‌ماد بكه و به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بانگه‌واز بكه و گوناهه‌كانت بشۆره‌وه.
بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به باوه‌ڕیان به من لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارسا‌كان به‌شیان ده‌بێت.
به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه لێت نزیكه، له‌سه‌ر زارته و له دڵتدایه} واته وشه‌ی باوه‌ڕه كه ڕایده‌گه‌یه‌نین.
جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێ‌تاوان كران به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان.
دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه، چونكه له یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م.
هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه وشه‌ی خودایه.
با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به به‌خشش له دڵتان‌دا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.
به‌م خواسته به جارێک به پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین.
چونكه به یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد.
با به دڵێكی ڕاست به متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه پێش خودا كه دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه و له‌شمان به ئاوێكی پاک شۆردرا بێت.
ده‌بێ شایانی سزای چه‌ند خراپتره ئه‌وه‌ی پێشێلی ڕۆڵه‌ی خودای كردووه و خوێنی په‌یمان به گڵاو داده‌نێت كه پارسا‌ی كردووه، سووكایه‌تیش به ڕووحی به‌خشش ده‌كات؟
بۆیه ئیشۆعیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به خوێنی خۆی گه‌ل پارسا بكات.
چونكه وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره و له هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه.
ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره، ئه‌وه‌ی به ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له كرداره مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن!
خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.
به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.
ئه‌مه‌ش هێمای عه‌مادكردنه كه ئێستا ڕزگارتان ده‌كات نه‌ک سڕینه‌وه‌ی پیسیی جه‌سته، به‌ڵكو به‌ڵێنی ویژدانێكی باش بۆ خودا به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح،
چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا كوێر و كورتبینه، له یادی چووه له گوناهه كۆنه‌كانی بێگه‌رد ببێته‌وه.
ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه به ئاو و خوێن هاتووه، ئیشۆعی مه‌سیح، نه‌ک ته‌نها به ئاو، به‌ڵكو به ئاو و به خوێن. ڕووحه‌كه‌ش گه‌واهی ده‌دات، چونكه ڕووحه‌كه ڕه‌وایه.
ئیهوودا، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، برای یاقوو، بۆ بانگكراوه‌كان و پارسا‌كان خودای باوک، پارێزراوان به ئیشۆعی مه‌سیح: