Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 4:32 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

32 له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به‌ به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خوداش له‌ مه‌سیحدا لێتان خۆشبوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

32 لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 4:32
34 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژارانی به‌خشیوه‌. خوداناسینه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ شكۆوه‌ قۆچی به‌رز ده‌بێت.


په‌روه‌ردگار بۆ هه‌مووان چاكه‌، به‌زه‌ییه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو كرده‌وه‌كانیه‌تی.


گوناهه‌كانمان ببه‌خشه‌‌، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین.


كاتێ ده‌وه‌ستن نوێژ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكتان به‌سه‌ر یه‌كێكه‌وه‌ هه‌بێت لێی خۆشبن، تاكو باوكیشتان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌ له‌ گوناهه‌كانتان خۆشبێت.


به‌هۆی هه‌ناوی میهره‌بانیی خودامانه‌وه‌، كه‌ رووناكی له‌ به‌رزاییه‌وه ئێمه‌ی به‌سه‌ركرد‌،


گوناهه‌كانمان ببه‌خشه‌‌، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین. مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار)”.


ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژێكدا حه‌وت جار هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رت كرد و حه‌وت جار گه‌ڕایه‌وه‌ لات و وتی: تۆبه‌ ده‌كه‌م، تۆ بیبه‌خشه‌”.


به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه‌ بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه‌ پاداشتتان مه‌زن ده‌بێت و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ سوپاسگوزار و به‌دكاران به‌خششكاره‌.


حوكم مه‌ده‌ن، حوكم نادرێن. كه‌س تاوانبار مه‌كه‌ن تاوانبار ناكرێن. ببه‌خشن ده‌به‌خشرێن.


دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌ به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له‌ ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه‌ ئاگریان بۆ كردینه‌وه‌ و پێشوازییان له‌ هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین.


به‌ خۆشویستنی برایانه‌ به‌ دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له‌ خۆتان زیاتر ڕێز له‌ یه‌كتری بگرن.


خۆشویستن پشوودرێژییه‌ و نیانییه‌. خۆشویستن ئیره‌یی نییه‌، خۆشویستن شانازی نییه‌ و لووتبه‌رزی نییه‌.


جا ئه‌وه‌ی له‌ شتێک لێی ده‌یبه‌خشن، منیش وا ده‌كه‌م. چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌خشیم ئه‌گه‌ر له‌ شتێک به‌خشیم ئه‌وا له‌به‌رده‌م مه‌سیح له‌پێناوی ئێوه‌ ده‌یبه‌خشم،


به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، باشتره‌ بیبه‌خشن و دڵنه‌وایی بكه‌ن، نه‌وه‌ک له‌ خه‌فه‌تی زۆره‌وه‌ قووت بدرێت.


به‌ بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به‌ ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی،


كه‌واته‌ لاسایی خودا بكه‌نه‌وه‌، وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست،


ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه‌ و له‌ پایاندا خودا چی كرد، چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره‌ و میهره‌بانه‌.


بۆ خواترسی سۆزی برایانه‌، بۆ سۆزی برایانه‌ خۆشویستن.


ئه‌گه‌ر دانمان به‌ گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست و دادپه‌روه‌ره‌، ته‌نانه‌ت له‌ گوناهه‌كانمان خۆشده‌بێت و له‌ هه‌موو تاوانێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌.


بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم، ڕۆڵه‌كان، چونكه‌ له‌پێناوی ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشران.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ