Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 4:31 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

31 هه‌موو تاڵی و قین و تووڕه‌یی و هاواركردن و كفركردن و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ک فڕێبده‌ن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

31 هەموو تاڵی و تووڕەیی و توندی و هاوارکردن و بوختان و هەموو دڵڕەشییەک فڕێبدەن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 4:31
62 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌وه‌ی به‌دزییه‌وه‌ غه‌یبه‌تی نزیكه‌كه‌ی بكات. ده‌مكوتی ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ لووتبه‌رز و دڵ پڕ له‌ فیز به‌رگه‌ ناگرم.


با مرۆڤی بوختانكه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی جێگیر نه‌بێت. با خراپه‌ پیاوی سته‌مكار ڕاو بكات.


به‌ زمانی بوختان ناكات، كه‌ خراپه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی ناكات و نزیكه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ناكات،


له‌ تووڕه‌یی خۆت بپارێزه‌ و له‌ كینه‌ خۆت لاده‌، مه‌شڵه‌ژێ ده‌نا به‌ره‌و خراپه‌ت ده‌بات.


داده‌نیشیت و دژی براكه‌ت قسه‌ده‌كه‌یت. بوختان بۆ كوڕی دایكت هه‌ڵده‌به‌ستیت.


كه‌ زمانیان وه‌ک شمشێر تیژ كردووه‌. وشه‌ تاڵه‌كانیان وه‌ک تیری هاوێژراوه‌.


ئینجا هه‌موو شاره‌كه‌ وروژا، خه‌ڵكه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕژان و پۆڵۆسیان گرت، ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رستگا و یه‌كسه‌ر ده‌رگاكان داخران.


زاریان پڕه‌ له‌ نه‌فره‌ت و تاڵاو.


برایان، له‌ بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له‌ خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له‌ بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن.


كه‌واته‌ با جه‌ژن بگێڕین، نه‌ك به‌ هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی به‌دكاری و خراپه‌، به‌ڵكو به‌ فه‌تیره‌ی دڵسۆزی و ڕه‌وا.


چونكه‌ ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه‌ نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت.


بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی،


سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌، كه‌ به‌ هه‌وه‌سه‌ فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه‌،


بۆیه‌ واز له‌ درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه‌ ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌ندامی یه‌كترین.


كاتێ تووڕه‌ ده‌بن، گوناه‌ مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته‌ سه‌ر تووڕه‌ییتان،


ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق مه‌بن.


به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه‌، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له‌ زارتان.


ژنه‌كانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، وریابن، له‌ هه‌موو شتێكدا ده‌ستپاک بن.


سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو دڵنه‌رم بێت، ناكۆكی نه‌كات، حه‌زی له‌ پاره‌ نه‌بێت.


هه‌روه‌ها فێری بێكاری و ماڵه‌وماڵكردن ده‌بن، نه‌ک ته‌نها بێكاری، به‌ڵكو غه‌یبه‌تكاری و خۆخستنه‌ كاروباری خه‌ڵک، باسی شتی ناشیاو ده‌كه‌ن.


له‌ گفتوگۆی ناڕه‌وا و نه‌زان دووربكه‌وه‌، بزانه‌ ناكۆكیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.


بێ سۆز، ناڕه‌زا، بوختانكه‌ر، ناپاک، دڕنده‌، حه‌ز له‌ چاكه‌ ناكه‌ن،


چونكه‌ پێویسته‌ چاودێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه‌ و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت،


هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به‌ مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه‌ بن،


كه‌واته‌ برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له‌ گوێگرتن خێرا بێت، له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له‌ تووڕه‌بوون خاو بێت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له‌ دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له‌ ڕه‌وا مه‌كه‌ن.


برایان، به‌ خراپه‌ باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ خراپه‌ باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به‌ خراپه‌ باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به‌ ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.


بۆیه‌ هه‌موو ڕق و هه‌موو فێڵ و ڕووپامایی و ئیره‌یی و هه‌موو زه‌مكردنێک دابكه‌نن.


وه‌ک قائین مه‌بن، كه‌ سه‌ر به‌ خراپه‌كار بوو و برای خۆیی سه‌ربڕی. بۆچی سه‌ری بڕی؟ چونكه‌ كاره‌كانی خۆی خراپ بوون و هی براكه‌ی خوداناسانه‌ بوو.


هه‌ر كه‌سێک ڕقی له‌ براكه‌ی ببێته‌وه‌ بكوژه‌، خۆتان ده‌زانن هیچ بكوژێک له‌ ژیانی جاویدانیدا نامێنێته‌وه‌.


جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له‌ ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه‌، چونكه‌ ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له‌ براكانمان، كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ