Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 4:28 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

28 دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به‌ ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته‌ ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

28 دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 4:28
33 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

زه‌كا ڕاوه‌ستا و به‌ په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه‌ هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له‌ یه‌كێک خواردووه‌ ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه‌”.


به‌رهه‌مێک بده‌ن له‌ تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه‌. بیرمه‌كه‌نه‌وه‌ به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه‌. چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه‌ ڕۆڵه‌ بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات.


ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه‌ ده‌یبرد.


چونكه‌ چه‌مه‌دانی پاره‌ش له‌لای ئیهوودا بوو، هه‌ندێكیان وایانزانی پێی ده‌فه‌رمووێ: چیمان پێویسته‌ بۆ جه‌ژن بیكڕه‌، یان شتێک بداته‌ هه‌ژاران.


بۆ پێویستیی پارساكان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن.


به‌ ده‌ستی خۆمان ئیش ده‌كه‌ین و ماندوو ده‌بین. جنێومان پێ ده‌درێت و داڕشت ده‌كه‌ین، ده‌چه‌وسێینه‌وه‌ و به‌رگه‌ ده‌گرین.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر چالاكی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێک هه‌یه‌تی په‌سه‌نده‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌تی.


له‌ ئه‌زموونی توندی ته‌نگانه‌ خۆشییان لێ ڕژا و هه‌ژاری سه‌ختیان لێ ڕژایه‌وه‌ بۆ دڵفراونی ده‌وڵه‌مه‌ندییان.


كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.


ڕایانبسپێره‌ چاكه‌ بكه‌ن و له‌ كاری چاكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌ستواڵا بن له‌ به‌خشین و له‌ یارمه‌تیدان،


پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان فێربن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كرداری چاک بۆ پێداویستییه‌ گرنگه‌كان، تاكو بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌. سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا بایه‌خ به‌ كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه‌ باش و سوودبه‌خشه‌ بۆ خه‌ڵک.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ