Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 4:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 ئەوەی دابەزی هەر خۆی بەرزبووەوە بۆ سەر هەموو ئاسمان، تاکو هەمووی پڕ بکاتەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 4:10
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه‌ به‌سه‌رناچێت تاكو ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌بێت.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


هه‌موومان له‌ پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت.


جا به‌ یه‌كتریان وت: “با نه‌یدڕێنین، تیروپشكی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ كێ ده‌بێت”. تاكو سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی كه‌ فه‌رموویه‌تی: {پۆشاكه‌كه‌م نێوان خۆیان دابه‌شكرد و له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م تیروپشكیان كرد}. جا سه‌ربازه‌كان ئه‌مه‌یان كرد.


دوای ئه‌مه‌، ئیشۆع بینی كه‌وا هه‌موو شتێک ته‌واو بوو و تاكو سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی، فه‌رمووی: “تینوومه‌”.


چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕوویدا تاكو سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی كه‌ ده‌فه‌رمووێ: {ئێسقانێكی ئه‌و ناشكێندرێت}.


وتیان: “گلیلاییه‌كان، چیتانه‌ ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م ئیشۆعه‌، كه‌ له‌نێوانتاندا بۆ ئاسمان به‌رزبووه‌وه‌، چۆن بینیتان ده‌چووه‌ ئاسمان، ئاواش دێته‌وه‌”.


كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه‌. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه‌.


ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌ڵێنی ڕووحی پارسای له‌ باوكه‌وه‌ وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه‌ ده‌یبینن و ده‌یبیستن.


به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه‌ دی.


مرۆڤێک ده‌ناسم له‌ مه‌سیحدا، پێش چوارده‌ ساڵ بۆ ئاسمانی سێیه‌م ڕفێندرا، ئایا به‌ له‌شه‌وه‌ یاخود بێ له‌ش، نازانم، خودا ده‌زانێت.


تاكو ئه‌م خۆشویستنه‌ بناسن كه‌ سه‌رووی زانینه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕییه‌تی خودا.


چونكه‌ خودا خۆشحاڵ بوو به‌ هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،


چونكه‌ ته‌واوی پڕی خودایه‌تی له‌ مه‌سیحدا نیشته‌جێیه‌، به‌ له‌شی خۆی،


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌و كاهینی باڵای مه‌زنه‌مان هه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاسماناندا تێپه‌ڕی، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا، با ده‌ست بگرین به‌ دانپیانان.


چونكه‌ كاهینێكی باڵای ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌، پارسا و بێ خراپه‌ و بێ گڵاوی، له‌ گوناهباران جیاكرایه‌وه‌ و له‌ ئاسمان به‌رزتر كرا.


سه‌رووی لێدوانه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: ئێمه‌ كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسماناندا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ