Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 3:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌كانی دیكه‌ ئاده‌میزادی پێ نه‌ناسێنرا، وه‌ک ئێستا به‌ ڕووح بۆ په‌یامبه‌ره‌ پارسا‌كانی و پێغه‌مبه‌ران ئاشكرا كرا:

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 ئەو نهێنییەی بۆ هیچ کەسێک لە نەوەکانی پێشتر ئاشکرا نەکراوە، وەک ئێستا بە ڕۆحی پیرۆز بۆ نێردراوە پیرۆزەکانی و پێغەمبەران ئاشکرا کرا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 3:5
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: زۆر پێغه‌مبه‌ر و خوداناس به‌ ئاواته‌وه‌ بوون ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یبینن بیبینن و نه‌یانبینی، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌یبیستن، بیبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست.


پێیان وت: چونكه‌ كه‌س به‌ كرێی نه‌گرتووین. پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه‌ ڕه‌زه‌كه‌ چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ.


بۆیه‌ ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر و دانا و ته‌وراتزانتان بۆ ده‌نێرم. لێیان ده‌كوژن و له‌خاچیان ده‌ده‌ن، له‌ كه‌نیشته‌كانتان به‌ر قامچییان ده‌ده‌ن و له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی دیكه‌ قاویان ده‌ده‌ن.


چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم: زۆر پێغه‌مبه‌ر و پاشا ویستیان ئه‌وه‌ ببینن كه‌ ئێوه‌ ده‌یبینن، به‌ڵام نه‌یانبینی، ئه‌وه‌ش ببیستن كه‌ ئێوه‌ ده‌یبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست”.


بۆیه‌ دانایی خودا فه‌رمووی: من پێغه‌مبه‌ر و په‌یامبه‌ریان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام لێیان ده‌كوژن و قاویان ده‌ده‌ن،


به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به‌ ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه‌.


به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕووحی ڕه‌وا، ئه‌و بۆ ڕه‌وای ته‌واو ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات، چونكه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات.


پێی وتن: “خۆتان ده‌زانن بۆ جوو ڕێ پێنه‌دراوه‌ تێكه‌ڵاوی بێگانه‌ بێت یان بچێته‌ لای. به‌ڵام من خودا پیشانی دام به‌ هیچ مرۆڤێک نه‌ڵێم پیس یان گڵاو.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه‌ ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خوداش.


له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامبه‌ران و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، ئیشۆعی مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه‌.


پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژگاره‌كانه‌وه‌ له‌ خودادا شاردراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه‌،


تاكو وته‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كان و ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌ر و ئێمه‌ی په‌یامبه‌رانتان بێنه‌وه‌ یادتان.


به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستان، قسه‌كانی په‌یامبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح بهێننه‌وه‌ یاد كه‌ پێشتر وتوویانه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ