Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 3:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 له‌ وارگه‌ و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا شكۆ بۆ ئه‌وه‌، تاهه‌تایه‌ بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان. ئامین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 با نەوە لەدوای نەوە، خودا بۆ هەتاهەتایە لە کڵێسا و لە عیسای مەسیحدا شکۆدار بێت. ئامین.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 3:21
27 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بۆ ئێمه‌ نا، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆ ئێمه‌ نا، به‌ڵكو بۆ ناوی خۆت شكۆ ببه‌خشه‌. له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت. له‌به‌ر سه‌رڕاستییه‌كه‌ت.


پیرۆزه‌ ناوی شكۆداری تاهه‌تایه‌، با شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی هه‌موو زه‌وی پڕ بكات. ئامین و ئامین. نوێژه‌كانی داویدی كوڕی ئیشه‌ی ته‌واو بوون.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


“شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”.


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ ئه‌وه‌ و به‌ ئه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌. تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


تا جاویدان شكۆمه‌ندی بۆ تاقه‌ خودای دانا، به‌ ئیشۆعی مه‌سیح! ئامین.


تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


بۆ ستایشكردنی شكۆی به‌خششه‌كه‌ی كه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێمانی به‌خشیوه‌،


تاكو له‌ ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به‌ نیانی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات.


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.


هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره‌، بۆ شكۆی خودای باوک.


شكۆمه‌ندی بۆ خودا و باوكمان تاهه‌تایه‌. ئامین.


په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌كی دادێت ده‌ربازم ده‌كات و ڕزگارم ده‌كات بۆ پاشایه‌تیه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی. تاهه‌تایه‌ شكۆ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له‌ خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ لای خودا په‌سه‌ندن.


تاجاویدانی هێز بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


بۆ تاكه‌ خوداوه‌ندی دانا و ڕزگاریده‌رمان، شكۆ و مه‌زنی و توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌، ئێستا و تا هه‌موو ڕۆژگار. ئامین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ