Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 3:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ هه‌موو شتێک بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ تیاماندا كارده‌كات،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 بۆ ئەو خودایەی توانادارە هەموو شتێک بکات زۆر زیاتر لەوەی کە داوای دەکەین یان بیری لێ دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەو هێزەی کە تیاماندا کار دەکات،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 3:20
32 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بیرمه‌كه‌نه‌وه‌ به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه‌. چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه‌ ڕۆڵه‌ بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات.


دز بۆ دزین و كوشتن و له‌ناوبردن نه‌بێت نایه‌ت، به‌ڵام من هاتووم تاكو ژیانیان هه‌بێت، ژیانێكی پڕ.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


دڵنیابوو كه‌ خودا توانای هه‌یه‌ به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر.


به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌ و به‌ بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت}.


خوداش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له‌ هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له‌ هه‌موو كردارێكی باش زیادبن.


هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ باوه‌ڕدارین. كه‌ به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی،


منیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی.


بۆ ئه‌مه‌ش ماندوو ده‌بم و تێده‌كۆشم، به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی كه‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌ مندا كارده‌كات.


به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ئه‌وڕاهه‌م داینابوو كه‌ خودا ده‌توانێت مردوو هه‌ستێنێته‌وه‌، له‌وه‌شه‌وه‌ به‌ مه‌جازییانه‌ ئسخه‌قی وه‌رگرته‌وه‌.


له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی ڕزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه‌ لای خودا، ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ تاكو داكۆكیان بۆ بكات.


ته‌نها یه‌ک ته‌ورات دانه‌ر و دادوه‌ر هه‌یه‌، ئه‌و ده‌توانێت ڕزگار بكات و له‌ناوببات. جا تۆ كێی تاكو نزیكه‌كه‌ت حوكم بده‌یت؟


هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ بۆ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی جاویدانیی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح.


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به‌ شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ