Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 3:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 ڕه‌گ و بناغه‌تان له‌ خۆشویستندا دامه‌زرێت تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان تێبگه‌ن كه‌ پانی و درێژی و قووڵی و به‌رزیی خۆشویستنی مه‌سیح چییه‌،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و قووڵی خۆشەویستی مەسیح چییە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 3:18
28 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵام میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ و جاویدانیه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن‌، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی بۆ ڕۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانه‌،


په‌روه‌ردگار مه‌رگی خۆشه‌ویستانی له‌به‌رچاو سه‌نگینه‌.


كاهینه‌كانت بێتاوانی ده‌پۆشن، خۆداناسانت ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن”.


ئه‌م زانینه‌ی تۆم به‌لاوه‌ زۆر سه‌یره‌. له‌ سه‌رووی منه‌وه‌یه‌، ده‌ستم پێی ناگات.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو كرده‌وه‌كانت سوپاس ده‌كه‌ن، خوداناسانت پیرۆزت ده‌كه‌ن.


كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ مه‌زنتری نییه‌ كه‌ یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت.


چونكه‌ بێتاوانكردنیان له‌ خوداوه‌ نه‌زانی، هه‌وڵیان دا بێتاوانكردنی خۆیان جێگیر بن، ملكه‌چی بێتاوانكردنی خودا نه‌بوون.


هه‌موو پارساكان سڵاوتان لێده‌كه‌ن.


من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


بۆ به‌جێگه‌یاندنی له‌ پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌، له‌وانه‌ی له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له‌ ژێر یه‌ک سه‌ر، كه‌ مه‌سیحه‌.


بۆیه‌ كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارساكان،


تاكو ئه‌م خۆشویستنه‌ بناسن كه‌ سه‌رووی زانینه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕییه‌تی خودا.


كه‌ باوه‌ڕی ئێوه‌مان بیست به‌ ئیشۆعی مه‌سیح و ئه‌و خۆشویستنه‌ كه‌ بۆ هه‌موو پارساكان هه‌تانه‌،


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ