14 له‌به‌ر ئه‌مه چۆک بۆ باوكی په‌روره‌دگارمان عیسای مه‌سیح داده‌ده‌م،
14 لەبەر ئەمە چۆک بۆ باوک دادەدەم،
وه‌رن، كڕنۆشی بۆ ببه‌ین و له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری ئافرێنه‌رمان چۆک دابده‌ین.
ئینجا نزیكه‌ی به‌ردهاوێژێک لێیان دووركه‌وته‌وه، چۆكی دادا و نوێژی ده‌كرد.
كه ئه‌مانه‌ی وت، له‌گه‌ڵ هه‌موویان چۆكی دادا و نوێژی كرد.
به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به ژن و منداڵیانه‌وه ڕه‌وانه‌یان كردین. له كه‌ناره‌كه چۆكمان دادا و نوێژمان كرد.
ئینجا چۆكی دادا و به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.
په‌تڕۆس هه‌مووانی نارده ده‌ره‌وه چۆكی دادا و نوێژی كرد، ئینجا ئاوڕی دایه ته‌رمه‌كه و وتی: “تابیتا، هه‌سته!” ئه‌ویش چاوی كرده‌وه، كاتێ په‌تڕۆسی بینی دانیشت.
ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه به هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له مه‌سیحدا،
ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه،
تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ ناوی ئیشۆع چۆک دابده‌ن، له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش،