Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئەفەسۆس 1:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 كه‌ پێشتر به‌ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕۆڵایه‌تی، به‌گوێره‌ی خواستی خۆشحاڵانه‌ی خۆی دیاری كردین،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئەفەسۆس 1:5
32 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌گه‌ڵی جووت نه‌بوو تا كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، ئینجا ناوی لێنا ئیشۆع.


به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه‌ ئه‌مه‌ت له‌به‌رچاو خۆش بوو.


له‌و كاته‌دا ئیشۆع به‌ ڕووحی پارسا شادمان بوو و فه‌رمووی: “سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوک، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌. به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه‌ به‌لای تۆوه‌ ئاوا خۆش بوو!”


پیاوانی نه‌ینه‌واش له‌ لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستن و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنه‌ن تۆبه‌یان كرد، ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌ یۆنه‌ن لێره‌یه‌!”


مه‌ترسه‌ ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه‌ باوكتان خۆشحاڵه‌ پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ.


به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه‌ ڕۆڵه‌كانی خودا،


نه‌ک ته‌نها له‌ جیاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ڵكو تاكو ڕۆڵه‌كانی خوداش كه‌ په‌رته‌وازه‌ بوونه‌ بۆ یه‌ک كۆبكاته‌وه‌.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده‌، چونكه‌ هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه‌ بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”.


كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه‌ بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان ‌هێنا.


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه‌ نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه‌، خۆشمان له‌ ناخماندا ده‌ناڵێنین كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌‌ چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به‌ قوربانیدانی جه‌سته‌مان.


پۆڵۆس، بانگكراو به‌ په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، هه‌روه‌ها سوستینسی برا،


چونكه‌ كه‌ جیهان له‌ دانایی خودادا خودایان به‌ دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆشبوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.


{من ده‌بمه‌ باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه‌ كوڕ و كچم، ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا ده‌یڵێت}.


چونكه‌ هه‌مووتان به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،


له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی،


نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه‌ مه‌به‌ستی بوو،


چونكه‌ خودا خۆی له‌ ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.


چونكه‌ خودا خۆشحاڵ بوو به‌ هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،


هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک بۆ چاكه‌ و ئه‌و كرداره‌ی به‌ باوه‌ڕه‌ ده‌كرێت به‌ هێزه‌وه‌ ته‌واو بكات،


خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.


بڕوانن باوک چ خۆشویستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه‌ جیهان نامانناسێت، چونكه‌ ئه‌وی نه‌ناسیوه‌.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به‌ میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته‌ ڕۆڵه‌م.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ