5 به دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه.
5 بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە.
ئیتر فێرمان بكه ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی پڕ داناییمان هه‌بێت.
ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر.
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “نهێنیی پاشایه‌تیی خودا به ئێوه دراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن هه‌موو شتێک به په‌ند بۆیان دێته‌وه.
چونكه هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به هه‌مووان گه‌یشتووه، بۆیه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له چاكه‌دا دانا بن و له خراپه ساكار بن.
با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به به‌خشش له دڵتان‌دا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن.
تاكو به لێوه‌شاوه‌یی ڕه‌فتار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و پێویستیتان به كه‌س نه‌بێت.
ده‌بێت ناوبانگی باش بێت له‌لای ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن، نه‌وه‌ک قسه‌ی بێته سه‌ر و بكه‌وێته نێو داوی ئیبلیس.
ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه، با داوا له خودا بكات، كه به دڵفراوانی به هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت.
كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه له دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده، ئینجا ئاشتیخوازه، نه‌رمه، گوێڕایه‌ڵه، پڕ له به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه، بێ گومانه و ڕووپاما نییه.
ئه‌ی ژنه‌كان، به هه‌مان شێوه ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه به ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه،