2 په‌یوه‌ست بن به نوێژكردنه‌وه، به سوپاسه‌وه بێ‌دار بن.
2 پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن.
له جیاتی خۆشویستنه‌كه‌م دژایه‌تیم ده‌كه‌ن. به‌ڵام من نوێژم.
بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک بچنه نێو تاقیكردنه‌وه. چونكه ڕووح چالاكه، به‌ڵام جه‌سته لاوازه”.
ئاگاداربن! بێداربن و نوێژبكه‌ن چونكه نازانن كه‌ی ئه‌و كاته دادێت.
په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه كه پێویسته هه‌میشه نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری.
كه‌واته هه‌موو كاتێ بێداربن و نزا بكه‌ن، تاكو بتوانن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ریكه ڕووده‌دات ڕزگارتان بێت و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن”.
هه‌موو به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن و نزا، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مه‌ریه‌می دایكی ئیشۆع و برایانی.
له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن،
به هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له ڕووح‌دا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه له‌پێناوی هه‌موو پارسا‌كان.
نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له هه‌موو شتێك‌دا داواكاریتان به نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت.
بۆیه ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له پێناوی ئێوه نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له زانینی خواستی ئه‌و، به هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.
له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه.
با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن.
هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.
ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانی له پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له هه‌موو خواستی خودا.
پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه. بۆیه ژیر و چاوكراوه بن تاكو نوێژ بكه‌ن.