3 چونكه ئێوه مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له خوداوه شاردراوه‌ته‌وه.
3 چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.
له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه.
پاش كه‌مێک ئیتر جیهان نامبینێت، به‌ڵام ئێوه ده‌مبینن. من زیندووم و ئێوه‌ش ده‌ژین.
چونكه خودا وه‌ها جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه بخواته‌وه كه من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.
چونكه وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه و زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه.
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ له قسه‌كه‌م بگرێت و باوه‌ڕ بهێنێت به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی جاویدانی ده‌بێت و نایه‌ته حوكمدان، به‌ڵكو له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ناتانه‌وێ بێنه لام تاكو ژیانتان هه‌بێت.
چونكه ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه چه‌ند زیاتر به ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!
تاكو چۆن گوناه به مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له ئیشۆعی مه‌سیحدا.
حاشا! ئێمه كه سه‌باره‌ت به گوناه مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟
چونكه یاسای ڕووحی ژیان له ئیشۆعی مه‌سیحدا، له یاسای گوناه و مه‌رگ ئازادی كردم.
ئاواش نووسراوه: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه}.
به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه وه‌ری ناگرێت، چونكه لای ئه‌و گێلایه‌تییه، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه به ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه.
چونكه خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین یه‌كێک له جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن.
چونكه به باوه‌ڕ ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ک به بینراو.
من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه له مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به جه‌سته ده‌ژیم، ئه‌وا به باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆش‌ویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه دا.
پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاره‌كانه‌وه له خودادا شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه،
ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له ئیشۆعی مه‌سیحدا.
له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له ئاسمانان‌دا بۆتان دانراوه، ئه‌وه‌ی پێشتر له وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،
ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌بن:
له ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانین شاردراوه‌ته‌وه.
كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانمانه، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون.
له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه به ته‌واوی ڕزگار بكات كه به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه لای خودا، ئه‌و هه‌میشه زیندووه تاكو داكۆكیان بۆ بكات.
به‌ڵكو له‌نێو دڵتان شاراوه و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه.
تاكو ئه‌و كاته‌ی به جه‌سته له ژیان ماوه بۆ هه‌وه‌سه ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.
خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه ده‌بینه چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ک خۆی ده‌یبینین.
ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه، جگه له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.