Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




کۆلۆسی 2:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له‌ سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




کۆلۆسی 2:7
31 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

وه‌ک دره‌ختێكه‌ كه‌ له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو چێندرابێت و له‌ وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و گه‌ڵاكانی نه‌سیسێن، له‌ هه‌موو كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.


له‌ ماڵی په‌روه‌ردگار ڕواون، له‌ باره‌گای خوداوه‌ندمان گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.


له‌ مرۆڤێک ده‌چێت خانوویه‌ک دروست ده‌كات، جا هه‌ڵیكه‌ند و قووڵی كرد و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دانا، كاتێ لافاو هه‌ستا و ڕووبار له‌ خانووه‌كه‌ی دا، نه‌یتوانی بیهه‌ژێنێت، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن.


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سیحدا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا جێگیر ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كردووین، خودایه‌،


تاكو به‌ باوه‌ڕ مه‌سیح له‌ دڵتاندا نیشته‌جێ بێت و


چونكه‌ بێگومان بیستووتانه‌ و له‌ ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه‌ له‌ ئیشۆعدا فێربوونه‌.


هه‌موو كاتێ به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن،


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.


بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه‌ خواستی خودا ئه‌مه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


دڵنه‌واییتان بكات و له‌ هه‌موو قسه‌ و كردارێگی چاک جێگیرتان بكات.


بۆیه‌، با به ئه‌و هه‌رده‌م قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، كه‌ به‌روبوومی لێوێكه‌ دان به‌ ناوی ئه‌و ده‌نێت.


فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه‌ باشه‌ دڵ به‌ به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به‌ یاساكانی خۆراک كه‌ سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.


خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.


ئه‌وانه‌ له‌ داوه‌ته‌كانی خۆشویستنی ئێوه‌ له‌كه‌دارن، بێ ترس نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، خۆیان ده‌له‌وه‌ڕێنن. هه‌وری بێ ئاون و به‌ با ده‌هاژوورێن، داری بێبه‌ری پاییزن، دوو جار مردوون و هه‌ڵكه‌ندراون،


به‌ڵام ئێوه‌ خۆشه‌ویستان، خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پارساتان بنیاد بنێن، به‌ ڕووحی پارسا نوێژ بكه‌ن،


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به‌ شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ