Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




كردار 9:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 داوای نامه‌ی لێكرد بۆ كه‌نیشته‌كانی دره‌مسوق، تاكو ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ڕێگا ببینێت، چ ژن و چ پیاو، به‌ به‌ندكراوی بۆ یروشلایمیان ببات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 داوای نامەی لێکرد بۆ کەنیشتەکانی دیمەشق، تاکو ئەگەر یەکێک ببینێت و سەر بە ڕێگاکە بێت، چ ژن و چ پیاو، بە بەندکراوی بۆ ئۆرشەلیمیان ببات.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




كردار 9:2
23 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌و كاته‌دا له‌به‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویدا.


به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س كه‌للـه‌ڕه‌قییان كرد و قه‌ناعه‌تیان نه‌هێنا، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌ جنێویان به‌ ڕێگاكه‌ دا. لێیان جیابووه‌وه‌ و قوتابییه‌كانی دوورخسته‌وه‌، ڕۆژانه‌ له‌ قوتابخانه‌ی تیرانۆس گفتوگۆی ده‌كرد.


به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌.


پیلیكسیش دوایخستن، كه‌ وردتری ده‌رباره‌ی ڕێگاكه‌ ده‌زانی، وتی: “كه‌ لیسیاسی فه‌رمانده‌ هات، ئه‌وا بڕیار له‌ بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ ده‌ده‌م”.


شاره‌زای ڕێگای په‌روه‌ردگار بوو، له‌ ڕووحدا گه‌رم بوو، به‌ دروستی سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌دوا، ته‌نها عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نی ده‌زانی.


ئه‌وه‌تا لێره‌ له‌لای كاهینانی باڵا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ بگرێت كه‌ به‌ ناوی تۆ بانگه‌واز ده‌كه‌ن”.


له‌وه‌دا به‌ ده‌سه‌ڵات و ڕاسپارده‌ی كاهینانی باڵا چوومه‌ دره‌مسوق.


له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كه‌مان به‌ فێڵ ده‌جوڵایه‌وه‌ و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان كرد، ناچاری ده‌كردن منداڵه‌ ساواكانیان دووربخه‌نه‌وه‌ تاكو بمرن.


جا هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ قه‌ورینێكان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ قیلیقیا و ئاسیادان، هه‌ستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئستیفانۆس كرد.


به‌ڵام له‌ خه‌ڵكی به‌ئاگابن، چونكه‌ ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نتان ده‌كه‌ن و له‌ كه‌نیشته‌كانیان به‌ قامچی لێتان ده‌ده‌ن،


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناوبرد كه‌ له‌ یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته‌ ئێره‌، تاكو به‌ به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!”


له‌ یروشلایمیش ئه‌وه‌م كرد، ده‌سه‌ڵاتم له‌ كاهینانی باڵا وه‌رگرت و زۆر له‌ پارساكانم خسته‌ زیندان، بۆ كوشتنیان ده‌نگم ده‌دا.


له‌ دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم.


سه‌رنه‌كه‌وتمه‌ یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه‌ دره‌مسوق.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ