Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




كردار 8:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 پێشتر له‌ شاره‌كه‌ پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 پێشتر لە شارەکە پیاوێک هەبوو ناوی شیمۆن بوو، جادووی دەکرد و خەڵکی سامیرەی سەرسام کردبوو، دەیگوت: «پیاوێکی پایەبەرزم!»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




كردار 8:9
20 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ دوورگه‌كه‌دا گه‌ڕان تاكو گه‌یشتنه‌ پاپۆس. له‌وێ تووشی جادووگه‌رێكی جوو بوون پێغه‌مبه‌رێكی درۆزن بوو، ناوی به‌ڕشووما بوو،


چونكه‌ پێش ئه‌م ڕۆژانه‌ توداس هه‌ستا و خۆی به‌ شتێک داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه‌، بوونه‌ هیچ.


ئه‌وه‌ی له‌ خۆیه‌وه‌ بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه‌ بكات كه‌ ناردوویه‌تی، ئه‌وه‌ ڕاستگۆیه‌ و فێڵی تێدا نییه‌.


ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌ جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون.


سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ درۆ ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بن.


چونكه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ و به‌تاڵ ده‌دووێن، به‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ تازه‌ هه‌ڵاتوون له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌ گومڕاییدا ده‌ژیان.


ڕواڵه‌تی خواترسییان هه‌یه‌، به‌ڵام نكۆڵی له‌ هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جا له‌وانه‌ دوور بكه‌وه‌.


چونكه‌ خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رز، خۆهه‌ڵكێش، زمان پیس، گوێڕایه‌ڵی دایبابیان نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاو،


ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات.


به‌ڵام عه‌لیمی جادووگه‌ر ئه‌مه‌ ناوه‌كه‌ی بوو به‌ربه‌ره‌كانێی كردن و هه‌وڵی دا فه‌رمانڕه‌وا له‌ باوه‌ڕ لابدات.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ