2 هه‌ندێک پیاوی له‌خواترس ئستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دانا.
2 هەندێک پیاوی لەخواترس ستیفانۆسیان ناشت و پرسەیەکی باشیان بۆ دانا.
كاتێ قوتابییه‌كانی بیستیان، هاتن ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و له گۆڕێكدا ناشتیان.
له یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسا‌ی له‌سه‌ر بوو.
خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خواپه‌رست و له‌خواترس بوون، زۆر چاكه‌ی بۆ گه‌لی ده‌كرد و هه‌میشه نوێژی بۆ خودا ده‌كرد.
جووی له‌خواترسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ئاسمان له یروشلایم نیشته‌جێ ببوون.
شاوول به كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه له یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه، جگه له په‌یامبه‌ران.
به‌ڵام شاوول هه‌ڵده‌كوتایه نێو وارگه، ماڵ به ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێیده‌دانه زیندان.