Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




كردار 2:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 هه‌مووان حه‌په‌سابوون و به‌ سه‌رسامییه‌وه‌ به‌یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌ ده‌كه‌ن گلیلایی نین؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 حەپەسابوون و بە سەرسامییەوە گوتیان: «باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




كردار 2:7
12 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش وتیان: “ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ر ئیشۆعه‌، خه‌ڵكی ناسڕه‌تی گلیلایه‌”.


دوای كه‌مێک ئه‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون هاتن و به‌ په‌تڕۆسیان وت: “به‌ ڕاستی تۆش له‌وانیت، به‌ زمانته‌وه‌ دیاره‌!”


كاتێ ئیشۆع گوێی له‌مه‌ بوو، سه‌رسام بوو، به‌وانه‌ی فه‌رموو كه‌ دوای ده‌كه‌وتن: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ ئیسڕائیلدا باوه‌ڕێكی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌م نه‌دیوه‌!


هه‌موو سه‌رسام بوون، ته‌نانه‌ت پرسیان له‌ یه‌كتر كرد و وتیان: “ئه‌مه‌ چییه‌؟ ئه‌م ئامۆژگاریه‌ نوێیه‌ چیه‌؟ چونكه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌! فه‌رمان به‌ ڕووحی گڵاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”


ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستا و نوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌به‌رچاوی هه‌موویان چووه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌موو سه‌رسام بوون و شكۆمه‌ندیی خودایان كرد، وتیان: “هه‌رگیز وه‌كو ئه‌مه‌مان نه‌بینیوه‌!”.


وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “تۆش گلیلاییت؟ بگه‌ڕێ و ببینه‌! له‌ گلیلا‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌”.


وتیان: “گلیلاییه‌كان، چیتانه‌ ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م ئیشۆعه‌، كه‌ له‌نێوانتاندا بۆ ئاسمان به‌رزبووه‌وه‌، چۆن بینیتان ده‌چووه‌ ئاسمان، ئاواش دێته‌وه‌”.


هه‌موو سه‌رسام و حه‌په‌سا بوون، به‌ یه‌كتریان ده‌ووت: “ده‌بێ ئه‌مه‌ چی بێت؟”


ئه‌ی چۆن هه‌ریه‌كه‌مان گوێی له‌ زمانی خۆی ده‌بێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌؟


جا ناسییانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ سواڵكردن له‌لای ده‌رگای جوانی په‌رستگا داده‌نیشت، سه‌رسامی و حه‌په‌ساوییش دایگرتن له‌وه‌ی به‌سه‌ری هات.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ