Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




كردار 17:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ڕوونی ده‌كرده‌وه‌ و ده‌ریده‌خست كه‌ ده‌بووایه‌ مه‌سیح ئازار بچێژێت و له‌نێو مردووان هه‌ستێته‌وه‌. پێی وتن: ئه‌م ئیشۆعه‌ی من پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم، مه‌سیحه‌كه‌یه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ڕوونی دەکردەوە و دەریدەخست کە دەبووایە مەسیح ئازار بچێژێت و لەنێو مردووان هەستێتەوە. پێی گوتن: «ئەم عیسایەی من پێتانی ڕادەگەیەنم، مەسیحەکەیە.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




كردار 17:3
16 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ كاتێ له‌ ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و سیپاره‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه‌، دڵمان له‌ نێوماندا گڕی نه‌گرتبوو؟”


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه‌، كه‌ مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌،


چونكه‌ هێشتا له‌ په‌رتووكه‌كان تێنه‌گه‌یشتبوون كه‌ ده‌بێ له‌نێوان مردوواندا هه‌ستێته‌وه‌.


كاتێ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه‌، ڕایسپاردن كه‌ “یروشلایم به‌جێ مه‌هێڵن، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی باوک بكه‌ن كه‌ له‌ منه‌وه‌ بیستتان.


چونكه‌ به‌ هێزه‌وه‌ و به‌ ئاشكرا جووی بێده‌نگ ده‌كرد، به‌هۆی سیپاره‌كان ده‌یسه‌لماند ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌.


كاتێ شیلا و تیماتیئوس له‌ ماقیدۆنیاوه‌ دابه‌زین، پۆڵۆس به‌ ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌.


به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه‌ دی.


به‌ڵام شاوول به‌هێزتر ده‌بوو، جووی دانیشتووی دره‌مسوقی سه‌رگه‌ردان ده‌كرد و ده‌ریده‌خست كه‌ “ئه‌مه‌ مه‌سیحه‌”.


ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه‌ گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به‌ له‌خاچدراوی كێشرا!


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ