Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم تیمۆساوس 4:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 له‌ به‌رگری یه‌كه‌مم كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موو به‌جێیان هێشتم. له‌سه‌ریان هه‌ژمارد نه‌كرێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم تیمۆساوس 4:16
16 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئینجا هه‌موو به‌جێیان هێشت و هه‌ڵاتن.


كاتێ ده‌تانهێننه‌ به‌رده‌م كه‌نیشت و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران، بێباک بن له‌وه‌ی چی بدوێن یان چی بڵێن.


ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه‌، كه‌ په‌رته‌وازه‌ ده‌بن، هه‌ریه‌كه‌ بۆ ماڵی خۆی و به‌ ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه‌ باوک له‌گه‌ڵمدایه‌.


“برایان و باوكان، ئێستا گوێ له‌و به‌رگرییه‌ بگرن كه‌ له‌ خۆمی ده‌كه‌م”.


جا پێم وتن نه‌ریتی ڕۆمانییه‌كان نییه‌ پێش ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی سكاڵا لێكراو و سكاڵاكاران كه‌سێک به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن، تاكو ده‌رفه‌تی به‌رگری له‌ دژی سكاڵاكه‌ هه‌بێت.


ئینجا چۆكی دادا و به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه‌”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.


به‌دڕه‌وشتیی نییه‌، بۆ خۆی داوا ناكات، تووڕه‌ نابێت و بیری خراپ ناكات.


بۆ ئه‌وانه‌ی لێم ده‌كۆڵنه‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ به‌رگریم:


كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.


ئه‌وانه‌ی دیكه‌ له‌به‌ر خۆشویستن ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له‌ ئینجیل دانراوم.


هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


تۆ ئه‌مه‌ ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، له‌وانه‌ فیجلۆس و هرمۆجینیس.


چونكه‌ دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆشویست و چووه‌ تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه‌ و تتوس بۆ ده‌لماتیا.


خۆتی لێ بپارێزه‌، چونكه‌ زۆر به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد.


به‌ڵكو په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند له‌ دڵتاندا پارسا بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له‌ ئێوه‌دایه‌ بپرسێ به‌ دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ