Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم تیمۆساوس 2:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه‌ و له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا، چونكه‌ سوودی نییه‌، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 ئەمانەیان بیربخەوە و لە شەڕەقسە ئاگاداریان بکەوە لەبەردەم خودا، چونکە سوودی نییە، بەڵکو بیسەران دەڕووخێنێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم تیمۆساوس 2:14
30 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه‌ و خۆی بدۆڕێنێت؟ یان مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی چی ده‌دات؟


وتی: “ئه‌ی پڕ له‌ هه‌موو فریو و فێڵ! ڕۆڵه‌ی ئیبلیس! دوژمنی هه‌موو خوداناسییه‌ک! له‌ چه‌وتكردنی ڕێگای ڕاستی خودا ناوه‌ستی؟


بیستمان هه‌ندێ كه‌س له‌لای ئێمه‌وه‌ ده‌رچوون و بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ فه‌رمانیان پی بده‌ین، به‌ قسه‌كانیان بێزار و دڵگرانیان كردوون كه‌ وتوویانه‌ ده‌بێ خروسه‌بڕان‌ بكه‌ن و به‌گوێره‌ی ته‌ورات بكه‌ن.


ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌ڕ لاوازه‌ په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان.


ئینجیلێكی دیكه‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن.


پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له‌ په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ بیریان ناڕه‌وایه‌،


جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


ئێستاش برایان، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له‌ هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌ریگرتووه‌.


گوێ نه‌ده‌نه‌ ئه‌فسانه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌كی بێ پایان، چونكه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌جیاتی بنیادنانی خودایی ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌ڕه‌.


هه‌ندێک له‌مانه‌ لایانداوه‌، به‌لای قسه‌ی ناڕه‌وا‌دا ڕۆیشتوون،


چونكه‌ وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه‌، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه‌، چونكه‌ به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه‌.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته‌ بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بپارێزه‌ به‌ بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به‌ لایه‌نگیریه‌وه‌ مه‌كه‌.


ڕاتده‌سپێرم له‌به‌رده‌م خودا، ئه‌وه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌كاته‌وه‌ و له‌به‌رده‌م ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی باشی دا له‌لای پیڵاتوسی پونتی،


له‌به‌ر ئه‌مه‌ وه‌بیرت دێنمه‌وه‌ به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له‌ تۆ دایه‌ به‌ ده‌ستدانانی من.


خۆت له‌ قسه‌ی ناڕه‌وا و خراپ بپارێزه‌، چونكه‌ زیاتر به‌ره‌و خوانه‌ناسی ده‌چن.


له‌ گفتوگۆی ناڕه‌وا و نه‌زان دووربكه‌وه‌، بزانه‌ ناكۆكیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم:


یادیان بخه‌ره‌وه‌ ملكه‌چی فه‌رمانڕه‌وایان و ده‌سه‌ڵاتداران بن، گوێڕایه‌ڵ بن، بۆ هه‌موو كارێكی چاک ئاماده‌بن،


فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه‌ باشه‌ دڵ به‌ به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به‌ یاساكانی خۆراک كه‌ سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.


به‌ڵام به‌ ڕه‌وای ده‌زانم، تاكو له‌م خانووه‌دابم، به‌ وریاكردنه‌وه‌ وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ