Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم سالۆنیکی 3:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 متمانه‌مان به‌ په‌روه‌ردگاره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، ئه‌وه‌ی ڕامانسپاردوون ده‌یكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 بەهۆی مەسیحی خاوەن شکۆوە متمانەمان بە ئێوە هەیە کە ئەوەی ڕامانسپاردوون دەیکەن و بەردەوام دەبن لەسەری.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم سالۆنیکی 3:4
18 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.


براكانم، خۆم دڵنیام كه‌ ئێوه‌ پڕن له‌ چاكه‌، پڕن له‌ هه‌موو زانستێک، تواناتان هه‌یه‌ یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


چونكه‌ ناوێرم باسی شتێک بكه‌م جگه‌ له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌، به‌ وته‌ و كردار،


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی به‌ پێشبین یان كه‌سێكی ڕووحی بزانێت، با بزانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگاره‌.


خروسه‌بڕان هیچ نییه‌، خروسه‌ نه‌بڕینیش هیچ نییه‌، به‌ڵكو پاراستنی ڕاسپارده‌كانی خودا.


بۆم نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ هاتم خه‌مبار نه‌بم له‌وانه‌ی پێویسته‌ پێیان شادبم. له‌ هه‌مووتان دڵنیام، كه‌وا شادی من هی هه‌مووتانه‌.


چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بۆم نووسین تاكو به‌ سه‌لماندنتان بزانم، ئاخۆ له‌ هه‌موو شتێكدا گوێڕایه‌ڵن؟


له‌گه‌ڵ ئه‌واندا برایه‌كمان نارد، كه‌ زۆر جار له‌ زۆر شت تاقیمان كرده‌وه‌ چالاک بوو، ئێستاش به‌و دڵنیاییه‌ زۆره‌ی له‌ ئێوه‌ی هه‌یه‌ زۆر چالاكتره‌.


به‌ڵام من له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ متمانه‌م پێتان هه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بیرناكه‌نه‌وه‌. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت.


له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه‌ چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه‌، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات.


كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو برایان له‌ هه‌موو ماقیدۆنیا ده‌كه‌ن. به‌ڵام برایان تكاتان لێ ده‌كه‌ین، زیاتر بكه‌ن.


ئه‌مانه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ڕایانده‌سپێرین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین، به‌ هێمنی كاربكه‌ن و نانی خۆیان بخۆن.


ئێستاش برایان، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له‌ هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌ریگرتووه‌.


له‌ گوێڕایه‌ڵیت دڵنیام، بۆت ده‌نووسم، ده‌زانم كه‌ له‌وه‌ی داوات لێ ده‌كه‌م زیاتریش ده‌كه‌یت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ