Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم سالۆنیکی 3:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 له‌ كۆتاییدا برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، تاكو وه‌ک له‌لای ئێوه‌، وشه‌ی په‌روه‌ردگار بڵاو و شكۆدار بێت،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لە کۆتاییدا ئەی خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن، تاکو پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بە خێرایی بڵاوبێتەوە و شکۆدار بێت، هەروەک ئەوەی لەلای ئێوە ڕوویدا،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم سالۆنیکی 3:1
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌رامبه‌ر په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، بۆ میهره‌بانی و ڕه‌وات. چونكه‌ وشه‌ و ناوی خۆت به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.


جا داوا له‌ په‌روه‌ردگاری دروێنه‌ بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت”.


جا پێی فه‌رموون: “دروێنه‌ زۆره‌، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه‌. جا داوا له‌ خاوه‌ن دروێنه‌ بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت.


به‌ڵام وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد و زیاتر ده‌بوو.


به‌م شێوه‌یه‌ وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ تواناوه‌ گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو.


ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له‌ یروشلایم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه‌ بوون.


ئێستاش برایان لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و به‌ خۆشویستنی ڕووح، له‌گه‌ڵم تێبكۆشن له‌ نوێژه‌كان بۆ خودا له‌ پێناوی من،


چونكه‌ ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه‌، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه‌.


ئێوه‌ش به‌ نوێژه‌كانتان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئێمه‌، تاكو كه‌سانێكی زۆر له‌ پێناوی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ن.


له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به‌ ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.


له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه‌ بۆ په‌یامه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم،


چونكه‌ ته‌نها به‌ قسه‌ ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به‌ هێز و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له‌ پێناوی ئێوه‌ له‌نێوانتاندا چ جۆره‌ كه‌سێک بووین.


چونكه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به‌ خودا له‌ هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ شتێک بڵێین.


چونكه‌ برایان، خۆتان ده‌زانن سه‌ردانمان بۆ لاتان ناڕه‌وا نه‌بوو،


له‌به‌ر ئه‌مه‌ بێ بڕانه‌وه‌ سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، چونكه‌ كاتێ وشه‌ی خوداتان له‌ ئێمه‌ وه‌رگرت، نه‌ک وه‌ک وشه‌ی مرۆڤ بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌ ڕاستی وشه‌ی خودایه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو ئێوه‌ی باوه‌ڕداریش كارده‌كات.


جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ