Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم پەترۆس 3:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به‌ هه‌مان وشه‌ بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 بەڵام زەوی و ئاسمانی ئێستا بە هەمان فەرمایشت بۆ ئاگر هەڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە و لەناوچوونی خراپەکاران پارێزراون.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم پەترۆس 3:7
31 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت. هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن، وه‌ک پۆشاک ده‌یانگۆڕیت و ده‌گۆڕێن.


خوداوه‌ندمان دێت و بێده‌نگ نابێت. ئاگر له‌ پێشیه‌وه‌ هه‌ڵده‌لووشێت، گه‌رده‌لوولێكی له‌ ده‌وردایه‌ هه‌ڵچووه‌.


ڕواتان پێ ده‌ڵێم: له‌ ڕۆژی حوكمداندا، دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامووڕه‌ له‌و شاره‌ سوكتر ده‌بێت.


به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له‌ ڕۆژی حوكمداندا باری سووڕ و سه‌یده‌ن له‌ هی ئێوه‌ سوكتر ده‌بێت.


به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له‌ ڕۆژی حوكمداندا باری زه‌ویی سه‌دوم له‌ هی تۆ سوكتر ده‌بێت”.


به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر وشه‌یه‌كی ناڕه‌وا كه‌ خه‌ڵک پێی ده‌دوێ، له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا هه‌ژماردی خۆی هه‌یه‌.


ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن.


دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده‌ كراوه‌.


ئه‌گه‌ر شوێنێكیش په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێیان لێ نه‌گرتن ئه‌وا له‌وێ ده‌رچن و تۆزی پێتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامۆرا له‌ ڕۆژی سزادان ئاسانتر ده‌بێت له‌و شاره‌”.


ئه‌وه‌ی ڕه‌تم بكاته‌وه‌ و وته‌كانم په‌سه‌ند نه‌كات، یه‌كێكی هه‌یه‌ حوكمی بدات، ئه‌و قسه‌یه‌ی كردم له‌ ڕۆژی دوایی حوكمی ده‌دات.


به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه‌ نه‌كردووت، له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه‌،


ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه‌ به‌ ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه‌.


له‌ هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه‌، به‌ڵام ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ خوداوه‌یه‌.


به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ چونكه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ نایێت، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ نه‌یێت و مرۆڤی سه‌رپێچی ده‌رنه‌كه‌وێت، ڕۆڵه‌ی له‌ناوچون،


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌ و داو، زۆر ئاره‌زووی گه‌وج و زیانبه‌خش كه‌ مرۆڤ تێبكه‌وێت و له‌ناوبچێت.


چونكه‌ “خودامان ئاگرێكی سووتێنه‌ره‌”.


په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژێر سزادان بهێڵێته‌وه‌،


به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.


چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه‌ تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، توخمه‌كانیش به‌ سووتان ده‌توێنه‌وه‌.


به‌مه‌ خۆشویستن له‌گه‌ڵمان ته‌واو ده‌كرێت: كه‌ له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا دڵنیا بین، چونكه‌ ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌دا وه‌كو ئه‌و ده‌بین.


هه‌روه‌ها سه‌دوم و عامووڕه‌ و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان به‌ هه‌مان ڕێگا داوێنپیسییان كرد و به‌ ناسروشتی هه‌وه‌سبازییان كرد، جا بوونه‌ په‌ندی چێژتنی سزای ئاگری جاویدانی.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ هه‌شته‌مینه‌، به‌ڵام له‌ حه‌وته‌كه‌یه‌ و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌، خه‌ریكه‌ له‌ دۆڵی بێبن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه‌، سه‌رسامیان ده‌كات كه‌ ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ كه‌ دێته‌وه‌ش.


پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌!


پاشان ئاسمانێكی نوێ و زه‌وییه‌كی نوێم بینی، چونكه‌ ئاسمانی یه‌كه‌م و زه‌ویی یه‌كه‌م به‌سه‌رچوون، ئیتر ده‌ریاش نه‌ما.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ