Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم پەترۆس 3:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه‌ تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، توخمه‌كانیش به‌ سووتان ده‌توێنه‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 چاوەڕوانی ڕۆژی خودا دەکەن و پەلە لە هاتنی دەکەن، چونکە تێیدا ئاسمان بە ئاگر لەناودەچێت، توخمەکانیش بە سووتان دەتوێنەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم پەترۆس 3:12
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

خوداوه‌ندمان دێت و بێده‌نگ نابێت. ئاگر له‌ پێشیه‌وه‌ هه‌ڵده‌لووشێت، گه‌رده‌لوولێكی له‌ ده‌وردایه‌ هه‌ڵچووه‌.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ندێک له‌وانه‌ی لێره‌ ڕاوه‌ستاون، مه‌رگ ناچێژن تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌بینن به‌ پاشایه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ دێته‌وه‌”.


له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه‌ چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه‌، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات.


له‌ چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،


به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.


كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به‌ پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،


ده‌ڵێن: “كوانێ به‌ڵێنی هاتنه‌وه‌ی؟ چونكه‌ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌ كۆنه‌وه‌ مردوون، له‌ سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه‌ هه‌موو شتێک وه‌ک خۆیه‌تی”.


به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به‌ هه‌مان وشه‌ بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون.


خۆتان له‌نێو خۆشویستنی خودا بپارێزن، چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بن بۆ ژیانی جاویدانی.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ