7 بۆ خواترسی سۆزی برایانه، بۆ سۆزی برایانه خۆشویستن.
7 لە لەخواترسیش هەست و سۆزی هاوبەش، لە هەست و سۆزی هاوبەشیش خۆشەویستی،
به خۆشویستنی برایانه به دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له خۆتان زیاتر ڕێز له یه‌كتری بگرن.
كه‌واته هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه، با چاكه له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.
له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشویستن بپۆشن، كه پشتێنی ته‌واویه.
په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه،
ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه.
با خۆشویستنی برایانه جێگیر بێت.
به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.
ڕێز له هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له خودا بترسن، ڕێز له پاشا بگرن.
له كۆتاییدا، هه‌مووتان به یه‌ک هه‌سته‌وه یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن.
ده‌زانین له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراینه‌وه، چونكه برایانمان خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی بۆ براكه‌ی نه‌بێت له مه‌رگدا ده‌مێنێته‌وه.
به‌مه خۆشویستنمان زانی: ئه‌و ژیانی خۆیی بۆ ئێمه دانا. ئێمه‌ش ده‌بێت ژیانی خۆمان بۆ برایان دابنێین.
له ئه‌وه‌وه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان دراوه‌تێ: ئه‌وه‌ی خودای خۆشبووێ، با براكه‌شی خۆشبووێ.