Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم پەترۆس 1:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشمان هه‌یه‌ و جێگیره‌، كه‌ چاک ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ک بۆ چرایه‌كی ڕووناک له‌ شوێنێكی تاریک، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و هه‌ساره‌ی به‌یان له‌ دڵتاندا هه‌ڵدێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریکدا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتاندا هەڵدێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم پەترۆس 1:19
27 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

وشه‌كانت چرایه‌ بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه‌ بۆ ڕێگام.


ئه‌و گه‌له‌ی له‌ تاریكیدا دانیشتووه‌، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له‌ زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات}.


ئه‌و چرایه‌كی هه‌ڵگیرساو و بریسكه‌دار بوو، ئێوه‌ش ده‌تانویست ماوه‌یه‌ک به‌ ڕووناكییه‌كه‌ی دڵخۆش بن.


سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه‌ ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه‌ تێدایه‌. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن،


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


خۆتان بگرن له‌و قوربانییانه‌ی بۆ بت پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها له‌ خوێن و خنكێندراو و‌ داوێنپیسی، ئه‌گه‌ر خۆتان له‌مانه‌ پاراست، شتی چاک ده‌كه‌ن. سه‌لامه‌ت بن”.


به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا‌ له‌ تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه‌ وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له‌ سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه‌ ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ی فریشته‌كان فه‌رموویانه‌ چه‌سپاون، هه‌موو ده‌ستدرێژی و سه‌رپێچییه‌ک سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی وه‌رگرتووه‌،


ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته‌ دی كه‌ به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن.


ئه‌و ڕزگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ران بۆی گه‌ڕان و پشكنییان، سه‌باره‌ت به‌و به‌خششه‌ی بۆ ئێوه‌یه‌ پێشبینییان كرد،


ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه‌ له‌ خۆیدا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی بڕوا به‌ خودا نه‌كات، خودا به‌ درۆزن داده‌نێت، چونكه‌ باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه‌ ناكات كه‌ خودا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی.


ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م وارگه‌دا گه‌واهییان له‌سه‌ر خۆشویستنی تۆ داوه‌، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه‌ به‌ شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت.


ئاواش هه‌ساره‌ی به‌یانیی ده‌ده‌مێ.


“من ئیشۆعم، فریشته‌كه‌ی خۆم نارد تاكو به‌م شتانه‌ گه‌واهیی بۆ وارگه‌كان بده‌م. من له‌ ڕه‌گ و نه‌وه‌ی داویدم، هه‌ساره‌ی پرشنگداری به‌یانی”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ