Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووەم پەترۆس 1:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 بۆیه‌ برایان، زیاتریش تێبكۆشن بۆ جێگیركردنی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌وازییه‌كه‌تان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 خوشکان، برایان، هەر بۆیە زیاتریش تێبکۆشن بۆ چەسپاندنی هەڵبژاردن و بانگەوازەکەتان، چونکە ئەگەر ئەمانەتان کرد ئەوا هەرگیز ناکەون،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووەم پەترۆس 1:10
31 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ تاهه‌تایه‌ ناله‌قێت. خوداناس تاهه‌تایه‌ یادی ده‌كرێته‌وه‌.


لێ‌ ناگه‌ڕێت پێت بخزێت. ئه‌وه‌ی ده‌تپارێزێت خه‌واڵوو نابێت.


زیوه‌كه‌ی به‌ سوود نادات و به‌رتیل له‌ بێتاوان وه‌رناگرێ‌. ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ بكات، تاهه‌تایه‌ جێله‌ق نابێت.


ئه‌گه‌ر ساتمه‌ بكات، ناكه‌وێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت.


ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، هه‌رگیز ناله‌قێم.


ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، ناله‌قێم.


چونكه‌ بانگكراو زۆرن، به‌ڵام بژارده‌ كه‌من”.


چونكه‌ به‌خشینه‌كانی خودا و بانگكردنه‌كه‌ی بێ په‌شیمانییه‌.


به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.


ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌كێكتان هه‌مان دڵگه‌رمی ده‌ربخات بۆ دڵنیایی ته‌واوی هیوا تا كۆتایی،


ئه‌م هیوایه‌ وه‌ک له‌نگه‌ر بۆ ده‌روونمانه‌، جێگیر و ڕاگره‌. ده‌چێته‌ نێو په‌رده‌ش،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌ورات بپارێزێت و ساتمه‌ له‌ یه‌كێكیان بكات، ئه‌وا له‌ هه‌مووی تاوانباره‌.


به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به‌ پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.


ئێوه‌ كه‌ به‌ هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به‌ باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ پایانی زه‌مانه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێ.


هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌، به‌ ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی،


هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو تێكۆشانێک بكه‌ن تاكو چاكی بۆ باوه‌ڕتان زیاد بكه‌ن، بۆ چاكیێتی زانین،


بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، كه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له‌ ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن.


بـۆیـه‌ خـۆشـه‌ویـسـتـان، چـونـكـه‌ ئـێـوه‌ لـه‌پـێـشـا ده‌زانـن، ئـاگـاداری خـۆتـان بـن، نه‌وه‌ک به‌ گومڕایی خراپه‌كاران چه‌واشه‌ بن و له‌ چه‌سپاوی خۆتان بكه‌ون.


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به‌ شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزن، تاكو مافیان له‌ دره‌ختی ژیان هه‌بێت، له‌ ده‌رگاكانه‌وه‌ بچنه‌ نێو شاره‌كه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ