Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 8:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 چونكه‌ به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌ پێناوی ئێوه‌دا بووه‌ هه‌ژار، تا ئێوه‌ به‌ هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەزانن، هەرچەندە دەوڵەمەند بوو، لە پێناوی ئێوەدا بووە هەژار، بۆ ئەوەی ئێوە بە هەژاریی ئەو دەوڵەمەند بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 8:9
43 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵام تاكو بۆیان نه‌بینه‌ كۆسپ، بڕۆ ده‌ریاكه‌ و قولابێک هه‌ڵده‌، یه‌كه‌م ماسی ده‌رده‌چێت بیگره‌، كه‌ ده‌می ده‌كه‌یته‌وه‌، ستاتیرێک ده‌بینیته‌وه‌، بیبه‌ و له‌ جیاتی خۆم و خۆت بیانده‌رێ”.


هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه‌ نه‌هاتووه‌ تاكو ڕاژه‌ بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه‌ بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕێوی كونی هه‌یه‌ و باڵنده‌ی ئاسمانیش هێلانه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ جێیه‌كی نییه‌ سه‌ری لێ دابنێت”.


ئه‌رێ ئه‌مه‌ دارتاشه‌كه‌ی كوڕی مه‌ریه‌م و براكه‌ی یاقوو و یوسی و ئیهوودا و شیمعون نییه‌؟ خوشكه‌كانی لێره‌ له‌لامان نین؟” به‌م شێوه‌یه‌ ساتمه‌یان لێی كرد.


ئه‌گه‌ر له‌ سامانی جیهانی ده‌ستپاک نه‌بن، كێ سامانی ڕه‌وای به‌ ئێوه‌ ده‌سپێرێت؟


جا كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، قۆنداغی كرد و له‌ ئاخوڕێكدا داینا، چونكه‌ له‌ خانه‌كه‌دا شوێنیان نه‌بوو.


یۆنای ژنی كوزا سه‌ركاری هیڕوودس و شووشون و زۆری دیكه‌ش، به‌ ماڵی خۆیان یارمه‌تییان ده‌دان.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕێوی كونی هه‌یه‌ و باڵنده‌ی ئاسمانیش هێلانه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ جێیه‌كی نییه‌ سه‌ری لێ دابنێت”.


ئه‌و له‌ جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌م ده‌نگه‌ی هات بۆ من نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئێوه‌ بوو.


هه‌رچی باوک هه‌یه‌تی هی منه‌. بۆیه‌ وتم: ڕووحه‌كه‌ له‌ هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.


له‌پێناوی ئه‌وان خۆم پارسا ده‌كه‌م، تاكو ئه‌وانیش له‌ ڕه‌وادا پارسا بن.


جا ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئاخۆ ته‌واوه‌تییان ده‌بێت چه‌ند بێت؟


چونكه‌ مه‌سیحیش خۆی ڕازی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه‌: {جنێوی جنێوده‌رانت كه‌وته‌ سه‌ر من}.


به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له‌ پێناوماندا مرد.


ئه‌وه‌ی به‌زه‌‌یی به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟


سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ هه‌میشه‌ سوپاسی خودام ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و به‌خششه‌ی خودا كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا پێتان دراوه‌،


مرۆڤی یه‌كه‌م له‌ گڵ زه‌وی بوو، مرۆڤی دووه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌.


به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و خۆشویستنی خودا و هاوبه‌شیی ڕووحی پارسا له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.


وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شتێكمان هه‌یه‌.


تاكو له‌ ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به‌ نیانی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات.


تاكو ئه‌م خۆشویستنه‌ بناسن كه‌ سه‌رووی زانینه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له‌ هه‌موو پڕییه‌تی خودا.


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


ئێستا دڵشادم به‌ ئازاره‌كانم له‌ پێناوی ئێوه‌دا و پاشماوه‌ی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌ی خۆمدا ته‌واوده‌كه‌م، له‌ پێناوی له‌شی ئه‌و، كه‌ وارگه‌یه‌.


ڕایانبسپێره‌ چاكه‌ بكه‌ن و له‌ كاری چاكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌ستواڵا بن له‌ به‌خشین و له‌ یارمه‌تیدان،


له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه‌ میراتگری هه‌موو شتێک و به‌ ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه‌.


برا خۆشه‌ویسته‌كانم، گوێبگرن: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ له‌ باوه‌ڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بن و میراتگری پاشایه‌تی بن كه‌ به‌ڵێنی پێ داوه‌ته‌ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت؟


ئاگام له‌ كردار و ته‌نگانه‌ و هه‌ژاریته‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له‌ هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو له‌ كه‌نیشتی شه‌یتاندان.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به‌ میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته‌ ڕۆڵه‌م.


ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به‌ ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له‌ چاوت بده‌یت تاكو ببینیت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ