Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 7:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 کەواتە سەیر بکەن خەمباری بەگوێرەی ویستی خودا چەندی لە ئێوەدا بەرهەم هێناوە: چ پەرۆشییەک، چ پاکانەیەک، چ تووڕەییەک، چ ترسێک، چ تامەزرۆییەک، چ دڵگەرمییەک، چ حەزێک بۆ دادپەروەری! لە هەموو شتێکدا خۆتان سەلماند کە بێتاوانن لەو باسەدا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 7:11
54 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه‌ دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه‌.


گیانم چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار ده‌كات. زیاتر له‌ ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. زیاتر له‌ ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان.


ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌جێ‌ ده‌هێنێت كه‌ لێیده‌ترسن. گوێی له‌ هاواریان ده‌بێت و ڕزگاریان ده‌كات.


به‌ ترسه‌وه‌ په‌روه‌ردگار بپه‌رستن، به‌ له‌رزه‌وه‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕن.


به‌ڵام كه‌ ئه‌وان نه‌خۆش ده‌كه‌وتن، گوشم ده‌پۆشی. خۆم ده‌ڕه‌نجاند به‌ ڕۆژوگرتن، كاتێ نوێژه‌كانم به‌بێ‌ وه‌ڵام ده‌گه‌ڕانه‌وه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئاره‌زووه‌كانم له‌ پێش چاوته‌، ئاخ هه‌ڵكێشانم له‌ تۆ شاردراوه‌ نین.


چۆن ئاسک به‌ په‌رۆشه‌ بۆ ئاوی ڕووبار، گیانی منیش به‌ په‌رۆشه‌ بۆ تۆ، خودایه‌.


دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات، جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێده‌ده‌ن كه‌وته‌ سه‌ر من.


به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ئاوڕی لێیان دایه‌وه‌، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاكبووه‌وه‌ وه‌ک ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێ هات.


جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات}.


كاتێ پۆڵۆس له‌ ئه‌تینۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له‌ ڕووحیدا هه‌ڵچوو كه‌ بینی شاره‌كه‌ پڕه‌ له‌ بت.


باشه‌! ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه‌، تۆش به‌ باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به‌، به‌ڵكو بترسه‌!


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه‌.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه‌ كه‌ تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ وه‌ک مرۆڤ قسه‌ ده‌كه‌م.


تاكو دووبه‌ره‌كی له‌ له‌شدا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان یه‌ك بایه‌خ به‌ یه‌كتری بده‌ن.


ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ خودا حوكمیان ده‌دات. {خراپه‌كار له‌ ناوتان لابده‌ن}.


ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه‌! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ له‌نێوانتاندا لابدرێت؟


ئینجا نوێژ بۆ خودا ده‌كه‌م هیچ خراپه‌یه‌ک نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ک ده‌ربخه‌ین ئێمه‌ سه‌لمێندراوین، به‌ڵكو تاكو چاكه‌ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ وه‌ک كه‌وتوو بین.


ئیتر به‌سه‌ ئه‌و سزایه‌ی كه‌وا له‌لایه‌ن زۆرینه‌یه‌،


به‌ڵكو له‌ هه‌موو شتێكدا وه‌ک ڕاژه‌وانی خودا خۆمان ده‌رده‌خه‌ین. به‌ دانبه‌خۆداگرتنی زۆرمان، له‌ ته‌نگانه‌، ناخۆشی و لێقه‌ومان،


خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه‌، با خۆمان له‌ هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته‌ و ڕووح بێگه‌رد بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ترسی خودادا پارسایی ته‌واو بكه‌ین.


نه‌ک ته‌نها به‌ هاتنی، به‌ڵكو به‌و دڵنه‌واییه‌ی له‌لایه‌ن ئێوه‌ كراوه‌. بۆی گێڕاینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی په‌رۆشی و په‌ژاره‌ و دڵگه‌رمیتان بۆ من، زیاتر دڵشاد بووم.


به‌ڵام ئێستا دڵشادم، نه‌ک كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌ خه‌مبار بوون، به‌ڵكو چونكه‌ خه‌مباریتان ئێوه‌ی بۆ تۆبه‌كردن برد. چونكه‌ به‌گوێره‌ی ویستی خودا خه‌مبار بوون، تاكو به‌هۆی ئێمه‌وه‌ هیچ زیانێک نه‌كه‌ن.


چونكه‌ چالاكیتان ده‌زانم و له‌لای ماقیدۆنییه‌كان شانازیم پێكردووه‌، كه‌وا له‌ پاره‌وه‌ ئه‌خائیه‌ ئاماده‌یه‌ و دڵگه‌رمیتان زۆر كه‌سی جۆش دا.


كاتێ تووڕه‌ ده‌بن، گوناه‌ مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته‌ سه‌ر تووڕه‌ییتان،


به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن.


كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


له‌م باره‌وه‌ كه‌س ده‌ستدرێژی یان چڵێسی له‌گه‌ڵ براكه‌ی نه‌كات، چونكه‌ په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كاته‌وه‌، وه‌ک پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی گوناه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتیان بكه‌، تا ئه‌وانی دیكه‌ش بترسن.


كۆشش بكه‌ خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕه‌وا به‌ ڕێگای ڕاست لێک بده‌یته‌وه‌.


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌. سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا بایه‌خ به‌ كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه‌ باش و سوودبه‌خشه‌ بۆ خه‌ڵک.


بۆیه‌ كه‌ به‌ڵێنی چوونه‌ حه‌سانه‌وه‌كه‌ی هه‌ر ماوه‌، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ک یه‌كێكتان وابزانێت ناكه‌وێت.


به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


ئه‌گه‌ر له‌ باوک ده‌پاڕێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته‌ له‌ كاتی نامۆییتان به‌ ترسه‌وه بژین.


وه‌ک ساوای تازه‌ له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له‌ شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه‌ بۆ ڕزگاری گه‌شه‌ بكه‌ن،


هه‌ندێک له‌ ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بكه‌ن، له‌ ترسدا به‌زه‌ییتان به‌ هه‌ندێک بێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ڕقتان له‌و به‌رگانه‌ بێته‌وه‌ كه‌ به‌ جه‌سته‌ گڵاو بوونه‌.


ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه‌ دڵگه‌رم به‌ و تۆبه‌ بكه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ