Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 6:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 وه‌ک نه‌ناسراو به‌ڵام ناسراوین، وه‌ک مردوو و ئه‌وه‌تا زیندووین، وه‌ک سزادراو به‌ڵام نه‌كوژراوین،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 وەک نەناسراو بەڵام ناسراوین، وەک مردوو ئەوەتا زیندووین، وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 6:9
18 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه‌ ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه‌ وتیان: “دیاره‌ بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه‌ موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا.


ده‌بینن و ده‌بیستن كه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ ئه‌پیسۆس، بگره‌ له‌ هه‌موو ئاسیا، ئه‌م پۆڵۆسه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ كۆمه‌ڵێكی زۆری هێناوه‌ و له‌ ڕێ لایداون، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌ستكردن خودا نین.


به‌ڵكو مشتومڕیان له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت هه‌بوو تایبه‌ت به‌ ئایینیان و ده‌رباره‌ی پیاوێكی مردوو به‌ ناوی ئیشۆعه‌ كه‌ پۆڵۆس ده‌ڵێت زیندووه‌.


ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ شتێكم نییه‌ به‌ دڵنیایی بۆ گه‌وره‌مان بینووسم، بۆیه‌ هێنامه‌ به‌رده‌متان، به‌ تایبه‌تی به‌رده‌می تۆ، شا ئه‌گریپاس، تاكو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرا، شتێكم هه‌بێت بینووسم.


به‌ هێزی په‌رجوو و نیشانه‌، به‌ هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به‌ ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.


وه‌ک نووسراوه‌: {له‌ پێناوی تۆ به‌ درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه‌، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین}.


به‌ڵام كه‌ په‌روه‌ردگار حوكممان بدات، ئه‌وا ته‌مبێ ده‌كرێین، تاكو له‌گه‌ڵ جیهاندا تاوانبار نه‌كرێین.


من ڕۆژانه‌ ده‌مرم، وه‌ك شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌م، به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ وا ده‌بینم خودا ئێمه‌ی په‌یامبه‌ری له‌ دواوه‌ی كه‌ژاوه‌ ده‌رخست، وه‌ك ئه‌وه‌ی حوكمی مه‌رگمان بۆ درابێت، چونكه‌ بووینه‌ نماییشی جیهان و فریشته‌ و خه‌ڵک.


ئه‌گه‌ر له‌ قسه‌كردن زمان پاراو نیم، خۆ زانینم هه‌یه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ له‌ هه‌ر لایه‌ک و له‌ هه‌موو شتێک بۆ ئێوه‌مان ده‌رخست.


به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه‌، به‌ فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین.


بۆیه‌ كه‌ ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ناسین، قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵكی ده‌هێنین. بۆ خوداش ده‌ركه‌وتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوه‌ش ده‌ركه‌وتوو بین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ