Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 6:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 له‌ قسه‌ی ڕه‌وادا، له‌ هێزی خودا، به‌ چه‌كه‌كانی خوداناسی بۆ ڕاست و چه‌پ،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لە قسەی ڕاستدا، لە هێزی خودا، بە چەکەکانی ڕاستودروستی لە دەستی ڕاست و چەپ،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 6:7
27 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

وته‌ی ڕه‌وا هه‌رگیز له‌ ده‌مم دوور مه‌خه‌ره‌وه‌. چونكه‌ ئومێدم به‌ حوكمه‌كانی تۆ هه‌یه‌.


ئه‌وانیش چوون و له‌ هه‌موو لایه‌ک بانگه‌وازیان كرد، په‌روه‌ردگاریش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و به‌ په‌رجوه‌كانی پشتگیری وشه‌كه‌ی ده‌كرد. ئامین.


ده‌ستی په‌روه‌ردگاریان له‌گه‌ڵ بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان هێنا و بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕانه‌وه‌.


به‌ڵام بۆ بانگكراوان، جوو و یۆنانی، مه‌سیح هێزی خودا و دانایی خودایه‌.


چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ لاوازیدا له‌خاچدرا، به‌ڵام به‌ هێزی خودا زیندووه‌. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به‌ هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه‌ ده‌ژین.


ئێمه‌ وه‌ک زۆر كه‌س بازرگانی به‌ وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزی له‌ خوداوه‌ و له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دوێین.


به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه‌، به‌ فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین.


ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شانازیم به‌ ئێوه‌ كردبێت، شه‌رمم نه‌كردووه‌، به‌ڵكو وه‌ک هه‌موو شتێكمان به‌ ڕاستگۆیی پێ وتن، شانازیمان لای تتوس بووه‌ ڕاستی.


ئێوه‌ش كه‌ تیایدان، كاتێ وشه‌ی ڕه‌واتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له‌ ئه‌ویشدا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به‌ ڕووحی پارسای به‌ڵێنپێدراو،


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ هه‌موو شتێک بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ تیاماندا كارده‌كات،


چونكه‌ بێگومان بیستووتانه‌ و له‌ ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه‌ له‌ ئیشۆعدا فێربوونه‌.


له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له‌ ئاسماناندا بۆتان دانراوه‌، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،


به‌ڵامئێمه‌ی هی ڕۆژ، با وریا بین و سپه‌ری باوه‌ڕ و خۆشویستن بپۆشین و هیوای ڕزگاری وه‌ک كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر بكه‌ین.


كۆشش بكه‌ خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕه‌وا به‌ ڕێگای ڕاست لێک بده‌یته‌وه‌.


تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.


خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.


خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به‌ وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه‌ نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ