5 له لێدان و زیندان و شڵه‌ژان، ماندوویی و بێداری و برسیێتی،
5 لە لێدان و زیندان و ئاژاوە، ماندووبوون و شەونخونی و برسیێتی،
ئینجا ناردی و له زیندان سه‌ری یوخه‌ننه‌ن بڕا و
چونكه هیڕوودس، له‌به‌ر هیڕوودییای ژنی پیلیپوسی برای، یوخه‌ننه‌نی گرتبوو و په‌لبه‌ستی كردبوو و خستبوویه زیندانه‌وه.
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئایا ده‌كرێت كه‌سانی زاوا شیوه‌ن بكه‌ن، له‌و كاته‌ی زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ به‌ڵام ڕۆژانێک دێت زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن.
ئینجا به‌ڕۆژوو بوون و نوێژیان كرد، ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و به‌ڕێیانكردن.
هه‌ندێک جوو له ئینتیاكیا و ئیقانونه‌وه هاتن، قه‌ناعه‌تیان به كۆمه‌ڵه‌كه هێنا، ئه‌وانیش پۆڵۆسیان به‌ردباران كرد و ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی شار، وایانزانی مردووه.
قه‌شه‌یان بۆ هه‌ر وارگه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن، ئینجا به ڕۆژوگرتنه‌وه نوێژیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه ده‌ست په‌روه‌ردگار كه باوه‌ڕیان پێی هێناوه.
جووه‌كانیش ئیره‌ییان پێ هات، هه‌ندێک پیاوخراپی بازاڕیان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه و ئاژاوه‌یان له شار نایه‌وه. چوونه سه‌ر ماڵی ئیاسون و داوایان كرد پۆڵۆس و شیلا بهێنرێنه لای خه‌ڵک.
بۆیه بێ‌دار بن، له یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به فرمێسكه‌وه سارد نه‌بوومه‌ته‌وه له ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان.
كاتێ ناكۆكییه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند، فه‌رمانده‌كه ترسا پۆڵۆس پارچه بكه‌ن، جا فه‌رمانی به سه‌ربازه‌كان دا دابه‌زن، له‌نێوانیاندا بیڕفێنن و بیبه‌نه‌وه سه‌ربازگه.
وتی: “كه‌ی سكاڵاكاران گه‌یشتن، گوێت لێ ده‌گرم”. ئینجا فه‌رمانی دا له كۆشكی هیڕوودس پاسه‌وانی بكرێت.
دوو ساڵ تێپه‌ڕی و پوركیۆس پستۆس شوێنی پیلیكسی گرته‌وه. به‌ڵام ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جوو به‌ده‌ستبهێنێت، پیلیكس پۆڵۆسی له زیندان هێشته‌وه.
له یروشلایمیش ئه‌وه‌م كرد، ده‌سه‌ڵاتم له كاهینانی باڵا وه‌رگرت و زۆر له پارساكانم خسته زیندان، بۆ كوشتن‌یان ده‌نگم ده‌دا.
پۆڵۆس وتی: “كاتی كه‌م یان زۆر، له خودا ده‌پاڕامه‌وه نه‌ک ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ک منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه”.
پۆڵۆس دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به كرێی گرتبوو مایه‌وه، پێشوازی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرد كه ده‌هاتنه لای،
په‌یامبه‌رانیان گرت و فڕێیاندانه زیندانی گشتییه‌وه.
به‌ڵام به به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه له‌گه‌ڵمدایه.
تا ئێستا برسی و تینوو و ڕووتین، لێدان و بێ لانه‌یی ده‌چێژین.
خۆتان له یه‌كتری بێبه‌ش مه‌كه‌ن، مه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌ك تاكو بۆ ڕۆژوو و نوێژ ده‌ستبه‌تاڵ بن، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری جووت بنه‌وه، نه‌وه‌ك به‌هۆی خۆڕانه‌گرتنتانه‌وه شه‌یتان تاقیتان بكاته‌وه.
به ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به بێداریی زۆر، به برسیێتی و تینوێتی، به ڕۆژووگرتنی زۆر، به سه‌رما و ڕووتی.
به‌م هۆیه‌وه منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم
ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت.
چونكه برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له یاده، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه نه‌بینه بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن.
چونكه ئێمه بۆ ئه‌مه ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه هیوامان به خودای زیندووه، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه، به تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.
بۆیه شه‌رمت به گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به منیش كه به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،
ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.
به‌ڵام تۆ، له هه‌موو شتێك‌دا وریابه، له ئازاردا دان بگره، كاری موژده‌ده‌ری بكه، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه.
هه‌ندێكی دیكه كه‌وتنه ئه‌زموونی سووكایه‌تی و به‌ر قامچیدان، هه‌روه‌ها كۆت و زیندان.
گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به شادییه‌وه ئه‌مه بكه‌ن، نه‌ک به بێزاری، چونكه ئه‌مه زیانی بۆتان ده‌بێت.
بزانن كه تیماتیئوسی برامان ئازاد كرا. ئـــــه‌گـــــه‌ر زوو هـــــات، بـــــه‌یـــــه‌كـــــه‌وه ده‌تــــانــــبــــیــــنــــیــــن.
هه‌رگیز مه‌ترسه له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه هه‌ندێكتان بخاته زیندانه‌وه، تاكو تاقی بكرێنه‌وه و ده ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.