Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 5:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 چونكه‌ خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین‌ یه‌كێک له‌ جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 خۆشەویستی مەسیح دیلی کردووین، چونکە دڵنیاین لەوەی کە یەکێک لە جیاتی هەموو خەڵک مرد، بۆیە هەموو خەڵک مردن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 5:14
43 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه‌ نه‌هاتووه‌ تاكو ڕاژه‌ بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه‌ بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.


چونكه‌ ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌. جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون.


به‌ڵام پێویسته‌ دڵخۆش و شاد بین، چونكه‌ ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ونببوو و دۆزرایه‌وه‌”.


زۆر لێی پاڕانه‌وه‌، وتیان: “له‌لامان بمێنه‌وه‌، چونكه‌ وا ئێواره‌یه‌ و ڕۆژ له‌ ئاوابووندایه‌”. جا چووه‌ ژووره‌وه‌ تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌.


بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت!


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “منم هه‌ستانه‌وه‌ و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه‌.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كاتێک دێت كه‌ ئێستایه‌، كاتێک مردووان ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین.


كاتێ شیلا و تیماتیئوس له‌ ماقیدۆنیاوه‌ دابه‌زین، پۆڵۆس به‌ ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌.


ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ حوكمی خودا ڕه‌وایه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن.


به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه‌ نییه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به‌ گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه‌ به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه‌!


ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه‌ پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا.


ئه‌مه‌ ده‌زانین: مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه‌ نه‌بین


ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!


به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه‌ وه‌ری ناگرێت، چونكه‌ لای ئه‌و گێلایه‌تییه‌، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه‌ به‌ ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی مه‌رگ به‌ پیت له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه‌ به‌ شكۆوه‌ هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕوخساری مووشێ بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕوخساری كه‌ له‌ناوچووه‌،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ ڕاژه‌ی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت؟


من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


بـه‌خـشـش لـه‌گـه‌ڵ هـه‌مـوو ئـه‌وانـه‌ بـێـت، كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یان بـه‌ مـیهـره‌بـانـیـه‌وه‌ خـۆشـده‌وێـت. ئامین.


ئێوه‌ش به‌ گوناه‌ و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه‌، له‌ هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆشبوو.


چونكه‌ ئێوه‌ مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌ خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌.


ئه‌وه‌ی وه‌ک قوربانی خۆی بۆ هه‌مووان به‌ختكرد، گه‌واهیدانیش له‌ كاتی گونجاو بوو.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ چێژ ده‌ژیێت، به‌ زیندوویی مردووه‌.


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


به‌ڵام ئیشۆع ده‌بینین، ئه‌وه‌ی كه‌مێک له‌ فریشته‌كان كه‌متر دانرا، له‌به‌ر ئازاری مه‌رگ تاجی شكۆ و ڕێزی خراوه‌ته‌ سه‌ر، تاكو به‌ به‌خششی خودا له‌ جیاتی هه‌ر یه‌كێک مه‌رگ بچێژێ.


چونكه‌ خودا سته‌مكار نییه‌ تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه‌ و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌ ڕاژه‌كردنی پارساكان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن.


هه‌رچه‌نده‌ نه‌تانبینیوه‌ خۆشتانده‌وێ. ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره‌،


ده‌زانین ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له‌ ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ