Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 4:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه‌ له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه‌، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه‌ هێز له‌ خوداوه‌یه‌ نه‌ک له‌ ئێمه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 بەڵام ئەم گەنجینەی هەمانە لەناو گۆزەی گڵیندایە، تاکو دەربکەوێت کە وزەی لە ڕادەبەدەر لە خوداوەیە نەک لە ئێمەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 4:7
31 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

پاشایه‌تیی ئاسمانان له‌ گه‌نجینه‌یه‌ک ده‌چێت له‌ كێڵگه‌یه‌كدا شاردرابێته‌وه‌. یه‌كێک دۆزییه‌وه‌ و شاردییه‌وه‌، له‌ خۆشیان ده‌ڕوات و چیی هه‌یه‌ ده‌یفرۆشێت و ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی پێ ده‌كڕێت.


جا پێی فه‌رموون: “بۆیه‌ هه‌ر ته‌وراتزانێكی ڕاهێنراو له‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان، له‌ خاوه‌ن ماڵێک ده‌چێ له‌ گه‌نجینه‌كه‌یدا نوێ و كۆن ده‌ربهێنێت”.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


خودا پایه‌نزمه‌كانی جیهان و ڕق لێبوه‌ و نه‌بووه‌كانی هه‌ڵبژارد، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ هه‌بووه‌كان،


چونكه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه‌ و قسه‌ به‌تاڵه‌”.


چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ لاوازیدا له‌خاچدرا، به‌ڵام به‌ هێزی خودا زیندووه‌. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به‌ هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه‌ ده‌ژین.


بۆیه‌ كه‌ ئه‌م ڕاژه‌مان هه‌یه‌، وه‌ک به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتین، شكست ناهێنین،


چونكه‌ ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه‌ زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له‌ ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه‌‌.


وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شتێكمان هه‌یه‌.


ئێمه‌ كه‌ به‌ گوناهه‌كان مردوو بووین، زیندووی كردینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح به‌ به‌خشش ڕزگارتان بووه‌


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ خودا ویستی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پێیان بناسێنی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیی شكۆی ئه‌م نهێنییه‌ چییه‌، ئه‌ویش مه‌سیحه‌ كه‌ له‌نێوتاندایه‌، هیوای شكۆمه‌ندییه‌.


له‌ عه‌مادكردنیدا له‌گه‌ڵی نێژران، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش هه‌ستانه‌وه‌ به‌هۆی باوه‌ڕتان به‌ كاری خودا، كه‌ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌.


له‌ ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانین شاردراوه‌ته‌وه‌.


چونكه‌ ته‌نها به‌ قسه‌ ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به‌ هێز و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له‌ پێناوی ئێوه‌ له‌نێوانتاندا چ جۆره‌ كه‌سێک بووین.


هه‌ریه‌كه‌تان بزانێ جه‌سته‌كه‌ی به‌ پارسایی و ڕێزه‌وه‌ بپارێزێت،


به‌ڵام له‌ ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر ده‌فری زێڕ و زیو نییه‌، به‌ڵكو ته‌خته‌ و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه‌ بۆ سووكین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ