Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 4:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 چونكه‌ ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه‌ لێ دێته‌ كایه‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 چونکە تەنگانەی سووک و کاتیمان شکۆمەندییەکی گرانی هەتاهەتایی بۆ ئێمە لێ دێتە کایەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 4:17
33 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ر له‌وه‌ی زه‌لیل بم گومڕا بووم. به‌ڵام ئێستا فه‌رمووده‌كه‌ت ده‌پارێزم.


چاک بوو بۆ من كه‌ زه‌لیل بووم. بۆ ئه‌وه‌ی فێری فه‌رزه‌كانت بم.


چونكه‌ تووڕه‌ بوونی ته‌نها چركه‌یه‌كه‌. به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی به‌ درێژایی ژیانه‌. ڕه‌نگه‌ گریان بۆ شه‌وێ‌ بمێنێت، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی په‌سنی ده‌ووترێت.


چاكه‌ت چه‌ند مه‌زنه‌، كه‌ هه‌ڵتگرتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان له‌ دڵ دایه‌، ئه‌وه‌ی به‌ به‌رچاوی ئاده‌میزادانه‌وه‌، به‌وانه‌ی ده‌به‌خشیت كه‌ په‌نات بۆ ده‌هێنن.


به‌ ئامۆژگاریت ڕێنماییم ده‌كه‌یت، پاشان بۆ شكۆمه‌ندیم ده‌به‌یت.


دڵخۆش و شادمان بن، چونكه‌ پاداشتتان گه‌وره‌یه‌ له‌ ئاسمانان. چونكه‌ هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه‌ قاوداوه‌‌.


له‌و ڕۆژه‌دا دڵخۆش بن و شاد بن، چونكه‌ له‌ ئاسماندا پاداشتتان مه‌زنه‌، چونكه‌ باوكانیان ئاوایان به‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌كرد.


به‌ڵام ڕووحی پارسا له‌ هه‌موو شارێک گه‌واهیم بۆ ده‌دات كه‌ كۆتكردن و ته‌نگانه‌ چاوه‌ڕێم ده‌كات.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


پێم وایه‌ ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه‌ تیاماندا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت.


كێیه‌ تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه‌ كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه‌ و داكۆكیمان لێده‌كات.


به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشیویستووین.


به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌ و به‌ بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت}.


هه‌موومان به‌ ڕوویه‌كی ئاشكرا وه‌ک ئاوێنه‌ وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ شكۆیه‌ک بۆ شكۆیه‌ک بۆ هه‌مان وێنه‌ ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووح.


چونكه‌ ده‌زانم به‌ نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازادكردنم.


ته‌نانه‌ت‌ ئێمه‌ به‌ خۆمان له‌ وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له‌ هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌یه‌‌ک كه‌ به‌رگه‌ی ده‌گرن.


له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به‌ ته‌نگانه‌ بداته‌وه‌،


بۆیه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌گرێت، چونكه‌ كه‌ سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.


خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه‌ ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ده‌بینه‌ چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه‌ وه‌ک خۆی ده‌یبینین.


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به‌ شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ