Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 4:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 بۆیه‌ شكست ناهێنینن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به‌ ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 بۆیە ورە بەرنادەین. ئەگەر بە ڕواڵەتیش لەناوبچین، ئەوا ناخمان ڕۆژ بە ڕۆژ نوێتر دەبێتەوە،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 4:16
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

گیانم په‌رۆشی ڕزگاریی تۆیه‌. من ئومێدم به‌ فه‌رمووده‌ی تۆیه‌.


من هێشتا باوه‌ڕم هه‌یه‌ كه‌ له‌ زه‌ویی زیندوواندا چاكه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌بینم.


خودایه‌، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده‌ بكه‌ و ڕووحێكی ڕاست له‌ ناخمدا نوێ‌ بكه‌وه‌.


له‌ش و دڵم له‌ناوچوون. هێزی دڵ و به‌شی من خودایه‌ تاهه‌تایه‌.


نانی به‌سكردنی ڕۆژانه‌مان بده‌رێ.


شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌ وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به‌ نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه‌ كه‌ باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه‌.


چونكه‌ له‌ ناخمدا به‌ ته‌وراتی خودا دڵشادم،


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت!


بۆیه‌ كه‌ ئه‌م ڕاژه‌مان هه‌یه‌، وه‌ک به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتین، شكست ناهێنین،


تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به‌ ڕووحه‌كه‌ی به‌ هێزه‌وه‌ له‌ ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات،


ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه‌،


و نوێتان پۆشیوه‌، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به‌ ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه‌.


نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه‌ ئێمه‌ كردوومانه‌، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به‌ شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا،


به‌ڵكو له‌نێو دڵتان شاراوه‌ و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه‌.


ئه‌گه‌ر به‌ ناوی مه‌سیح جنێوتان پێدرا، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌، چونكه‌ ڕووحی شكۆ و خودا دێته‌ سه‌رتان. لای ئه‌وان جنێوی پێ ده‌درێت، به‌ڵام لای ئێوه‌ شكۆدار ده‌كرێت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ