12 كه‌واته مه‌رگ له ئێمه‌دا كارده‌كات، به‌ڵام ژیان له ئێوه‌دا.
12 کەواتە مردن لە ئێمەدا کار دەکات، بەڵام ژیان لە ئێوەدا.
به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.
ئێمه له پێناوی مه‌سیحدا گێلین، به‌ڵام ئێوه له مه‌سیحدا دانان! ئێمه لاوازین و ئێوه به‌هێزن! ئێوه ڕێزدارن و ئێمه بێ ڕێزین!
منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه بۆ ئێوه خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت!
چونكه ئێمه شادین كه لاوازین و ئێوه به‌هێزن، نوێژی ئێمه‌ش بۆ ته‌واویی ئێوه‌یه.
چونكه ئێمه‌ی زیندوو هه‌میشه له پێناوی ئیشۆعدا ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كرێین، تاكو ژیانی ئیشۆع له جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت.
كه هه‌مان ڕووحی باوه‌ڕمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد}، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه بۆیه قسه ده‌كه‌ین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و ڕاژه‌ی باوه‌ڕتاندا بڕژێم، ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵ هه‌مووتان.
چونكه له پێناوی كاری مه‌سیح هاته سه‌ر مردن و ژیانی خۆی خسته مه‌ترسی تاكو كه‌موكوڕیی ئه‌و ڕاژه‌یه‌ی بۆ منی ده‌كه‌ن پڕی بكاته‌وه.
به‌مه خۆشویستنمان زانی: ئه‌و ژیانی خۆیی بۆ ئێمه دانا. ئێمه‌ش ده‌بێت ژیانی خۆمان بۆ برایان دابنێین.