Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 3:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 هه‌موومان به‌ ڕوویه‌كی ئاشكرا وه‌ک ئاوێنه‌ وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ شكۆیه‌ک بۆ شكۆیه‌ک بۆ هه‌مان وێنه‌ ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووح.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 هەموومان بە ڕووێکی ئاشکرا وەک ئاوێنە وێنەی شکۆی خودا دەدەینەوە، لە شکۆیەک بۆ شکۆیەک بۆ هەمان وێنە دەگۆڕدرێین، ئەوەش لە یەزدانەوەیە کە ڕۆحەکەیە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 3:18
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌ هێزێكه‌وه‌ ده‌چنه‌ هێزێكی دیكه‌. تاكو هه‌ریه‌ک له‌به‌رده‌م خودا له‌ سیهیۆن ده‌ربكه‌وێت.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


ئێشه‌عیا ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، كاتێ شكۆی ئه‌وی بینی و باسی كرد.


منیش ئه‌و شكۆیه‌م داونه‌تێ كه‌ تۆ به‌ منت داوه‌، تاكو ببنه‌ یه‌ک وه‌ک ئێمه‌ یه‌كین.


باوكه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ منت داون له‌كوێ بم له‌گه‌ڵم بن، تاكو شكۆمه‌ندییه‌كه‌م ببینن كه‌ به‌ منت داوه‌، چونكه‌ پێش دامه‌زراندنی جیهان منت خۆشویست.


شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌ وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به‌ نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه‌ كه‌ باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه‌.


به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بپۆشن، له‌ پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته‌ مه‌كه‌ن.


چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ بێت، تاكو له‌نێو برایانی زۆردا ئه‌و ببێته‌ نۆبه‌ره‌.


تاكو حوكمی ته‌ورات له‌ ئێمه‌دا بێته‌ دی، كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕووح.


بایه‌خی جه‌سته‌ دوژمنایه‌تیی خودایه‌، چونكه‌ ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه‌ ناتوانێت.


جا ئێستا له‌ ته‌مدا ته‌ماشای ئاوێنه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه‌. ئێستا هه‌ندێك زانین ده‌زانم، به‌ڵام دوایی ته‌واو ده‌زانم، هه‌روه‌ك ته‌واو ناسراوم.


وه‌ك چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌مان وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ گڵ بوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ وێنه‌ی ئاسمانی وه‌رده‌گرین.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕووحه‌، هه‌روه‌ها ڕووحی په‌روه‌ردگار له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه‌.


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا نه‌ خروسه‌بڕان سوودی هه‌یه‌ و نه‌ خروسه‌نه‌بڕان، به‌ڵكو ئافریده‌ی نوێ.


و نوێتان پۆشیوه‌، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به‌ ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه‌.


به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به‌ من سپێردراوه‌.


نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه‌ ئێمه‌ كردوومانه‌، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به‌ شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێگری وشه‌كه‌ بێت و كاری پێ نه‌كات، وه‌ک یه‌كێک وایه‌ له‌ ئاوێنه‌دا سه‌یری ڕوخساری خۆی بكات،


خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه‌ ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ده‌بینه‌ چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه‌ وه‌ک خۆی ده‌یبینین.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ