Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




دووه‌م قۆرنتێ 3:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه‌، چونكه‌ تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه‌ هه‌مان پێچه‌ ماوه‌ و لانه‌دراوه‌، كه‌ له‌ مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 بەڵکو مێشکیان تاریک بووە، چونکە هەتا ئەمڕۆش، کاتێک پەیمانی کۆن دەخوێنرێتەوە هەمان پێچە ماوە و لانەدراوە، چونکە تەنها بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەتوانرێت لاببردرێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




دووه‌م قۆرنتێ 3:14
34 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

با به‌رچاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه‌ پشتیان چه‌ماوه‌بێت.


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “چونكه‌ به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه‌.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه‌ گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوت به‌دكار بێت، ئه‌وا هه‌موو له‌شت تاریک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی له‌ تۆدایه‌ تاریكی بێت، ئاخۆ ده‌بێ چ تاریكییه‌ک بێت!


{چاویانی كوێر و دڵیانی ڕه‌ق كردبوو، نه‌وه‌ک به‌ چاویان ببینن و به‌ دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ و منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌}.


من وه‌ک ڕووناكی هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕم پێ بهێنێت له‌ تاریكیدا نه‌مێنێته‌وه‌.


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


پاش خوێندنه‌وه‌ی ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌وایانی كه‌نیشته‌كه‌ بۆیان ناردن و پێیان وتن: “برایان، ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه‌ گه‌لی پێ ئامۆژگاری بكه‌ن، بیڵێن”.


چونكه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ بانگه‌وازی مووشێ له‌ هه‌موو شارێک كرابوو و هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌خوێندرایه‌وه‌”.


له‌ شاری تیئۆتیڕا ژنێكی خواپه‌رست به‌ ناوی لوودییا گوێی ده‌گرت، ئه‌رخه‌وان فرۆش بوو. په‌روه‌ردگار دڵی كرده‌وه‌ تاكو سه‌رنج بداته‌ قسه‌كانی پۆڵۆس.


بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه‌، تاكو له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به‌ باوه‌ڕیان به‌ من لێخۆشبوونی گوناه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارساكان به‌شیان ده‌بێت.


برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له‌ ئیسڕائیلی گرته‌وه‌ تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌.


به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ كاتێ ته‌وراتی مووشێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ پێچه‌ له‌سه‌ر دڵیان دانراوه‌.


ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه‌ ڕاژه‌وانی په‌یمانێكی نوێ ئه‌وه‌ی پیت نییه‌ به‌ڵكو ڕووحه‌.‌ چونكه‌ پیت ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕووح ژیان ده‌دات.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


كه‌ هزریان تاریكه‌، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه‌ و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له‌ ژیانی خودا دابڕاون.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ